Smiley face
Smiley face
Smiley face

نێرگس و بەهار لە ئامێزی یەکتردا.. بەوێنە

2018-04-03 13:42:55



ڕۆژنیوز- هاوکار مسته‌فا

 

بۆیەکەم جار کەرنەڤاڵی کلتوریی نێرگس و بەهار لە شارۆچکەی سەیدسادق بەڕێوەدەچێت.

 

بەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ڕۆشنبیریى و هونه‌ریى شارۆچکه‌ى سه‌یدسادق-ی سەر بە پارێزگای سلێمانیی، ڕێکخراوى ماڵى خه‌ونه‌کان و به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە یەکەمین کەرنەڤاڵی کلتوریی نێرگز و بەهار دەستیپێکرد و بڕیارە هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بێت.

 

ئامانج لە کەرنەڤاڵەکە گرنگیدانە بە کلتوری کوردیی و ئاشناکردنی گەنجان بەو کلتورە کوردییانەی، کە کاڵبوونەتەوە لە کۆمەڵگەدا.

 

لە کەرنەڤاڵەکەدا خه‌ڵاتى ڕێزلینان به‌خشرایه‌ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى سه‌یدسادق، که‌ ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنى ڕه‌وشى هونه‌ر و ڕۆشنبیریى و هه‌روه‌ها پاراستن و پاکڕاگرتنى ژینگه‌ى شارۆچکه‌که‌.

 

دواتر له‌ناو هۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕۆشنبییرى و هونه‌رى سه‌یدسادق، ده‌ستکرا به‌ ئه‌نجامدانى چالاکییه‌کانى که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌ که‌خۆیان ده‌بینیه‌وه‌ له‌ خسته‌ڕووى کارده‌ستى ژنان، پێشانگاى وێنه‌یى سروشتى ناوچه‌که‌، نمایشکردنى کۆمه‌ڵێک خواردنى کورده‌وارىی و چه‌ند چالاکییه‌کى تر.

 

کەرنەڤاڵەکە بە ئه‌نجامدانى کۆڕى شیعر خوێندنه‌ وه‌ و ئه‌نجامدانى گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕکێ و چه‌ند چالاکییه‌کى ترى هونه‌ریى درێژه‌ی دەبێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin