Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕەگەزگەرایی لە ڕوانگەی فکری ئۆجالانەوە

2018-04-02 15:07:01



ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

 

عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ژن و پرسی ڕەگەزگەرایی دەنووسێت:"ھێشتا مێژووی کۆیلایەتی ژنان نەنووسراوە و ھەرچی مێژووی ئازادیخوازییە لەچاوەڕوانی نووسینەوەدایە، بەئەندازەی قووڵایی کۆیلایەتی ژنان، ھێشتنەوەی لە ناو تاریکییدا لە نزیکەوە گرێدراوی دەسەڵاتی پلەداریی و دەوڵەتگەراییە".

 

لێرەدا بەشێک لە تێزەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، بیرمەند و ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، بۆ ئازادیی ژن، دەخەینەڕوو، کە لە کتێبی ژنۆلۆژی، بەشی یەکەم، خاڵی پێنجەم بە ناونیشانی "پرسی رەگەزگەرایی کۆمەڵایەتی، خێزان، ژن و ژمارەی دانیشتوان"، وەرگیراوە.

 

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا تەنیا ناوی کێشەکان دەستنیشان کراوە و ھێشتا ناوەڕۆکەکەی دیاریینەکراوە، دوورە لەوەی کە ڕێکخستن و شێوازی چالاکییەکانی تەواو لە نێو ڕۆژەڤدا جێگیر بێت، ھەروەک چۆن لەسەر بنەمای کۆیلایەتی ڕەگەزی ژن مێژووی شارستانیەتی چینایەتی وەک مێژووی ستەمکاری شەڕ، چەوسانەوە و تەڵەکەبازی و چەواشەکاری دەستیپێکرد، ئەوا لە میانەی تێکۆشانی ئازادیی ژن و گەیشتنی بە سەرکەوتن، سەرلە نوێ مێژووی ئازادیی، ئاشتیی، یەکسانیی و ڕاستیی دەئافرێنرێت و دەنووسرێتەوە.

 

ھێشتا مێژووی کۆیلایەتی ژنان نەنووسراوە و ھەرچی مێژووی ئازادیخوازییە لەچاوەڕوانی نووسینەوەدایە، بەئەندازەی قووڵایی کۆیلایەتی ژنان، ھێشتنەوەی لە ناو تاریکییدا لە نزیکەوە گرێدراوی دەسەڵاتی پلەداریی و دەوڵەتگەراییە، لە میانەی ڕاھێنانی ژن لەبارەی کۆیالیەتییەوە ــ بەڕێوەبەرایەتییە جیاکاری و پیرۆزەکانی ــ پلەداری ئاواکراوە، رێگای کۆیالیەتی توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا کراوەتەوە، بەکۆیلەکردنی پیاوان دوای کۆیالیەتی ژنان دەردەکەوێت.

 

کاتێک ئازادیی ژن ڕوو لە گۆڕەپانی سیاسەت دەکات، ڕووبەڕووی دژوارترین لایەنی شەڕ دەبێتەوە و لە گۆڕەپانی سیاسەتدا سەرکەوتن بەدەست ناھێنێت، ھیچ دەسکەوتێک ھەمیشەیی نابێت و سەرکەوتن لە بواری سیاسیدا بە واتای بزووتنەوەی دەوڵەتگەرایی ژنان نایێت و بەپێچەوانەوە تێکۆشان بەرامبەر پێکھاتە دەوڵەتگەرا و پلەدارییەکان، بەواتای ئافراندنی ئەو قەوارانە دێت کە ناوەندەکەی دەوڵەت نییە، ئامانجی گەیشتنە بەکۆمەڵگای دیموکراسی، ژینگەیی و ئازادیی ڕەگەز، ھەرە زێدە پلەداریی و دەوڵەتگەرایی لە گەڵ سروشتی ژندا ناگونجێت، ھەربۆیە لەپێناو گەیشتن بەقەوارەی سیاسی دیموکراتی و دژە پلەداریی و دەوڵەتگەرایی پێویستە بزووتنەوەی ئازادیی ژن رۆڵی پێشەنگایەتی ببینێ و  ڕووخاندنی کۆیلایەتی لەبواری سیاسییدا لەناوەڕۆکدا لەمیانەی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئەم گۆڕەپانە فەراھەم دەبێت.

 

تێکۆشانی ئەم گۆڕەپانە پێویستی بە ڕێکخستنێکی بەرفراوانی ئازادیی ژن و تێکۆشانەکەی ھەیە و ھەمووجۆرە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، مافی مرۆڤ و بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەکان ئەو گۆڕەپانانەن کە تێکۆشانی دیموکراتییانەی تێدا ڕێکدەخرێت و پێشدەخرێت، ھەروەک سۆسیالیزم ئەو ڕێگایەی بەرەو ئازادی و یەکسانی ژنان دەچێت، بە بەرفراوانترین و سەرکەوتووترین تێکۆشانی دیموکراتییانە تێپەڕدەبێت.

 

ا. رەگەزگەرایی لە ھاتنەئارای پلەدارییەوە وەک ئایدلۆژی دەستەڵاداری واتای لێ بار کرا

 

لە سەردەمی سەرھەڵدانی پلەدارییەوە واتای ئایدیۆلۆژیای دەسەڵات لە ڕەگەزگەرایی بارکراوە و  ئەمەش لە نزیکەوە گرێدراوی جیابوونەوەی چینایەتی و دەسەڵاتدارێتییە، تەواوی لێتوێژینەوە شوێنەوارناسی، ئەنترۆپۆلۆژی و تێڕوانینە ھەنووکەییەکان پیشاندەدەن کە قۆناخێک ھەبووە ژن سەرچاوەی کاریگەری (دەسەڵات)بووە و ئەم قۆناخانەش درێژخایەن بوون.

 

 ئەم کاریگەرییە، کاریگەری ئەو دەسەڵاتە نییە کە لەسەر زێدە  بەرھەم ئاواکراوە، بەپێچەوانەوە کاریگەرییەکە سەرچاوەی خۆی لە سوودبەخشی و وەچەخستنەوە(زاوزێ )و ھێزەکانی ھەبوون (ژیان) وەردەگرێت و ژیری سۆزداری کە کاریگەرییەکەی لە ژندا زیاترە، ڕایەڵەی بەھێزی لەگەڵ ئەم ئافراندن هەبوون دا ھەیە،  بەشێوەیەکی زەق و بەرچاو جێنەگرتنی ژن لەناو شەڕەکانی ئەو دەسەڵاتەی لەسەر زێدە  بەرھەم ئاواکراوە، ھەروەھا شێوازی ھەبوونە کۆمەڵایەتیەکەشی پەیوەندییان بەم پێگەیەیەوە ھەیە.

 

ب. کۆمەڵگەی ڕەگەزگەرایی بە ھێندەی سەرمایەداریی جانەوەرێکی کۆمەلایەتی مەترسیدارە.

 

پیاو بەو سیفەتەی نوێنەری دەوڵەتە لە ناو خێزاندا و خۆی بە بەرپرسیار و خاوەن کاریگەری دەبینێت سەبارەت بە پێشخستنی چەوساندنەوە و دەسەڵات بەسەر ژنەوە،  لە میانەی بەربڵاوکردنی فشاری باوی سەر ژن، ھەر پیاوێک دەکرێت بە بەشێکی دەسەڵات، لەم ڕێگایەوە کۆمەڵگا دەکەوێتە ناو نەخۆشی گرێکوێرەی گەیشتن بە بەرزترین ئاستی دەسەڵاتەوە، ستاتۆی ژن سۆز و ھزری بێ سنووری دەسەڵات بە کۆمەڵگای پیاوسالاری دەبەخشێت، ئایدیۆلۆژیای ڕەگەزگەرایی لیبڕالیزمی پێکەوە لکێنراو، تەنیا بەچەواشەکردن و شێواندنی ئەم رەوشە و پیشاندانی بەجۆرێکی ترەوە ناوەستێت، ھەروەھا بۆ ئەو کەناڵە ئایدیۆلۆژییانە وەردەچەرخێنرێت کە تایبەت بۆ ژنان پێشخراوە.

 

لە ژن زیاتر، بە ڕۆژەڤکردنی کێشەی پیاو بە شێوەیەکی قورس زۆر گرنگ و بایەخدارە، باڵادەستی پیاو، شیکردنەوەی زاراوەی دەسەڵات، لەکۆیلایەتی ژن کەم بایەخترنییە لەوانەیە قورستریش بێت ئەوەی بەلای وەرچەرخاندا نایێت و رێگای لەپێش ناکاتەوە لەژن زیاتر پیاوە کاتێک دەست لەشێوەی پیاوی باڵادەست بەربدات، ھەروەکو ئەو حوکمدارەی دەوڵەتی خۆی لەدەستداوە ھەست بەوە دەکات کەفەوتاوە، دەبێ ئاماژە بەوەش بکرێ کەئەمشێوە پووچەی باڵادەستی لەئازادی بێبەشیکردووە و کردوویەتی بەموحافەزەکارێکی تەواو، گووتنی سەرەتا دەوڵەت کێشەیە، دواترخێزان، ھەڵوێستێکی ڕاست نییە.

 

ئەم دوو دیاردەیە لەنێو پەیوەندییەکی دیالەکتیکیدان، پێویستە بەیەکەوە تاوتوێ و شیبکرێنەوە ئەو ئەنجامانەی سۆسیالیزمی بونیادنراو بە گووتەی "سەرەتا دەوڵەت چارەسەربکەین دواتر نۆرەی کۆمەڵگا دێت" ڕێگای لە پێشکردەوە لەبەر چاوانە، واتە بەبێ چارەسەرکردن و شیکردنەوەی زھنییەت ناتوانێت دەوڵەت شیبکەیتەوە، بە بێ شیکردنەوەی دەوڵەت ناتوانێت خێزان شیبکەیتەوە، ژن شینەکەیتەوە ناتوانی پیاو شیبکەیتەوە و پڕلەکەموکورتی دەبێت، لەھەمانکاتدا بەبێ ئەنجامدانی پێچەوانەکەی گەڕان بەدوای چارەسەری بەو ئەندازەیە بەناتەواوی دەمێنێتەوە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin