Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەردەڕەش، لە شەڕە تەقەیەکدا دوو کەس بوونە قوربانی

2018-03-31 14:28:48



ڕۆژنیوز ـ سعود شای گۆران


لە شەڕە تەقەیەکدا لە بەردەڕەش کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.


ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شارۆچکەی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.


سەنگەر عەبدولڕەحمان، دانیشتووی شارۆچکەکە و شایەتحاڵی ڕووداوەکە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی لە بەردەڕەش بەشەڕهاتن، کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبوو، لە ئەنجامی شەڕەکەیاندا تەقەیان لەیەک کرد و کەسێکیان دەستبەجێ کوژرا و کەسەکەی دیکەش بریندار بوو.


هەر لەو بارەیەوە، پۆلیسی دهۆک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە ئێستادا زانیاری تەواومان لەبەردەستدا نیە لەسەر ئەو ڕووداوە.


بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١٠١ هاوڵاتی لە باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin