Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌هۆى لافاوه‌وه‌ ڕێگاى حاجى ئۆمه‌ران داخراوه‌

2018-03-30 10:34:06



ڕۆژنیوز ـ زۆسک باڵه‌ک


به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ى بارنبارینه‌ى شارو شارۆچکه‌کانى گرتۆته‌وه‌، له‌ سنورى شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌رانیش ڕوبار و کانیاوێکى زۆر ته‌قیون و ئاستى ئاوه‌که‌ به‌رزبۆته‌وه‌ و لافاو دروست بووه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ڕێگاى بازرگانى حاجى ئۆمه‌ران داخراوه‌.


به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانبارینه‌وه‌ لافاو دروست بوو، به‌و هۆیه‌وه‌ ڕێگه‌ى حاجى ئۆمه‌ران داخراوه‌ و خه‌ڵکێکى زۆر گیریان خواردووه‌.


فه‌رزه‌نگ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: به‌هۆى بارانى بارانیکى زۆره‌وه‌ ڕێگاى سه‌ره‌کى حاجى ئۆمه‌ران به‌ ته‌واوه‌تى داخراوه‌.

 


وتیشى: سێ کاتژمێر زیاتره‌ که‌ ڕێگاکه‌ داخراوه‌ و قوڕ و لیته‌ و به‌ردێکى زۆر هاتونه‌ته‌ سه‌ر ڕێگاکه‌ و رێگاکه‌ داڕماوه‌، له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى چاککردنى ڕێگاکه‌ین.


هاوڵاتیه‌کیش به‌ناوى سۆران محمه‌د بۆ ڕۆژنیوز وتى: به‌ سه‌دان گه‌شتیار و ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر ڕێگاکه‌ وه‌ستاون و ناتوانن بڕۆن.


ئه‌و هاوڵاتیه‌ باسى له‌وه‌ش کرد: زیاتر له‌ دوو کاتژمێره‌ چاوه‌ڕوانین بڕۆین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان، به‌ڵام حکومه‌ت هه‌وڵێکى جدى له‌گه‌ڵ ڕێگاکه‌ ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌دان خێزان و گه‌شتیاره‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌رباز بن.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin