Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەرکوک، تەقە لە گەنجێک کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا

2018-03-26 18:56:05



ڕۆژنیوز - هاوار ستار

 

لە شاری کەرکوک تەقە لە گەنجێک کراو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، بەوتەی سەرچاوەیەکی پۆلیسیش، بکوژی گەنجەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەبەردەم قوتابخانەی پیرەمێرد لە گەڕەکی ئازادیی شاری کەرکوك، لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە گەنجێك کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

 

سەرچاوەیەك لەبنکەی پۆلیسی ئازادیی کەرکوک-ەوە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کوژراوەکە گەنجێكە بەناوی (حەمزە عەلی) و پاسەوانی قوتابخانەی پیرەمێردبووە لە گەڕەکی ئازادیی.

 

وتیشی: حەمزە لەكاتی چاوەڕوانیكردندا بووە بۆ ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبیلێك بەپەلە هاتووە تەقەی لێكردووە و هەڵهاتووە، دەستبەجێ حەمزە گیانی لەدەستداوە.

 

هەر بەوتەی ئەو سەرچاوەیە لە بنکەی پۆلیسی ئازادیی، دوای ڕووداوەکە تەرمی کوژراوەکە براوەتە پزیشکی دادوەریی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوك و تیمەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیش، بەمەبەستی دۆزینەوەی بکوژەکە و ئۆتۆمبێلەکە، گەڕان و پشکنینیان دەستپێکردووە.

 

جێگای ئاماژەیە بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەم حاڵەتەوە ٩٦ هاوڵاتی لە باشوری کوردستان کوژراون و خۆیان کوشتووە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin