Smiley face
Smiley face
Smiley face

چوار ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخانکرا

2018-03-26 18:42:21



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بڕی چوار ملیار دیناری وەک هاندان و ئێشکگری بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخانکرد.

 

ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی کردووە، بڕیاریداوە بە خەرجکردنی بڕی چوار ملیار و ١٠٠ ملیۆن دیناری وەک هاندان و ئێشکگری بۆ وەزارەتی تەندروستی.

 

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی (نقدی) خەرجدەکرێت و تەرخانکراوە بۆ دیوانی وەزارەتی تەندروستی و نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە ٢٤ کاتژمێرییەکان.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەشێوەیەکی فراوان خۆپیشاندان و بایکۆتی کارمەندانی تەندروستیی لە بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

 

چۆنییەتی دابەشکردنی پارەکە بەمجۆرە دەبێت:

 

نەخۆشخانەی هەرێم ٢٠ ملیۆن دینار.

 

نەخۆشخانەی هەولێر یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار.

 

نەخۆشخانەی سلێمانی یەک ملیار و ٢٥٥ ملیۆن دینار.

 

نەخۆشخانەی دهۆک ٨٥٠ ملیۆن دینار.

 

نەخۆشخانەی گەرمیان ١٣٠ ملیۆن دینار.

 

نەخۆشخانەی ڕاپەڕین ١٦٥ ملیۆن دینار.

 

نەخۆشخانەی کۆیە ٨٠ ملیۆن دینار.

 

نەخۆشخانەی چەمچەماڵ ١٠٠ ملێۆن دینار.

 

(دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان)

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin