Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوای بەرفراوانکردنی هاوکارییەکان دەکرێت بۆ عەفرین

2018-03-23 12:00:58



ڕۆژنیوز - سلێمانی


گرووپی پشتیوانی باشور بۆ عەفرین سەردانەکەیان بۆ عەفرین دوادەخەن و هاوکارییەکان بەرفراوان دەکەن بۆ گەلی عەفرین و داواش دەکەن خەڵک بەدەم فراوانکردنی هاوکارییەکانەوە بچێت.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بارەگای کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا لە شاری سلێمانی، گرووپی پشتیوانی باشور بۆ عەفرین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.


گروپی پشتیوانی باشور بۆ عەفرین پێکھاتووە لە حزبی شیوعی و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەێ نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی و تەڤگەری ئازادیی و بەرەی دیموکراسی گەل و پێشمەرگە دێرینەکان و نوێنەری ڕۆژئاوا.


ئەم گرووپە ویستبوویان کە ٢٦ی ئەم مانگە بچن بۆ عەفرین، بەڵام لەلایەن ڕۆژئاواوە ئاگادار کرانەوە، کە لە ئێستادا بە ھەزاران کەس ئاوارەیە و پێویستە هاوکاریی مرۆیی ئەو کەسانە بکرێن.


بێریڤان محەمە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی و ئەندامی گرووپەکە، لە کۆنگرەکەدا وتی: پێویستە زیاتر فشار لەسەر ناوەندەکان و کونسوڵخانەکان دروستبکرێت تاوەکو ئەو کۆمەڵکوژییە بەردەوام نەبێت.

 


ئامژەی بەوەشدا: سبەینێ ڕۆژی پشتیوانی لە عەفرینە و کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوەدەچێت و گرنگە هاوڵاتیان بەشداری تێدا بکەن.


وتیشی: حکومەت ھەر بێدەنگ بووە و ھەڵوێستی نەبووە، دەبوایە حکومەت ڕێی نەدایە کە ئەو ھەموو ھێزەی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ھەبن، پێویستە ئەم بەرخۆدانەی لە ڕۆژئاوا هەیە لە باشوریش دووبارە بکرێتەوە.


هەروەها جەمیل ڕەحمان، ئەندامی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان، لە کۆنگرەدا وتی: پێویستە فشارەکان زیاتر بکرێن لەبەردەم کونسوڵخانەکان و بەردەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ ئەوەی ئەو ھێرشانەی سەر عەفرین بوەستێنرێن.

 


دواتر دەریا عومەر، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی گرووپەکە، لە کۆنگرەکەدا وتی: پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە ھەڵوێستی ھەبێت بۆ هێرشەکانی تورکیا.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin