Smiley face
Smiley face
Smiley face

باوکى شه‌هیدێکی باڵەیان: داواکارین دەسەڵاتداران ‌دواى دوژمن نەکه‌ون

2018-03-23 11:01:41



ڕۆژنیوز- زۆسک باڵه‌ک


مسته‌فا وه‌رتێ باوکى یه‌کێک له‌و چوار شه‌هیدەى کە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە شەهید بوون، ده‌ڵێت: تا ئه‌و خاک هه‌ڕاجکردنه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانمان هه‌بێت به‌ سه‌دان کاره‌ساتى له‌و شێوه‌یه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و داواکارین دەسەڵاتداران دوای دوژمن نەکەون.


بەرەبەیانی دوێنێ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندەکانی وەسان و سەرکان و ماونای سەر بە شارەدێی قەسرێ-یان لە سنوری چۆمان لە دۆڵی باڵەیان-ی پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد و بەو هۆیەشەوە چوار هاوڵاتی شەهیدبوون، کە دوانیان پێشمەرگە بوون.


مستەفا وەرتێ، باوکى شه‌هید بێژەن مستەفا ناسراو بە (کاکە مستەفا) بە ڕۆژنیوزی وت: ئه‌و ڕه‌وشه‌ى ئێستا له‌ هەرێمی کوردستان ده‌گوزه‌رێت هۆکارى سه‌ره‌کى حکومه‌تى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارانیه‌تى، که‌ به ‌جۆرێک بۆشاییان دروستکردووه‌ بۆ دوژمنان که‌ به‌ ئاره‌زووى خۆیان خه‌ڵکى کوردستان شه‌هید بکه‌ن.

 

وتیشی: دوژمن له‌سه‌ر ئاستى کوردستان به‌دواى هه‌لێک ده‌گه‌ڕێـت بۆ له‌ناوبردنى کورد، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ڕەخساندووە.


باوکی ئەو شەهیدە، وتیشی: داواکارین له‌ میلـله‌تی کورد و ده‌سه‌ڵاتداران که‌ یه‌کڕیز بن و واز له‌ پله‌ و پۆست بێنن و به‌دواى دوژمنان نه‌که‌ون و پێشیان نه‌که‌ون بۆ سه‌ر گیانى میله‌تى خۆمان.


له‌باره‌ى ڕاگه‌یەنراوه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێمیشه‌وه،‌ وتى: به‌رپرسانى هه‌رێم و حکومه‌تى هه‌رێم له‌ ئاست ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیی و قوربانیدانه‌ نین‌ و تا به‌و جۆره‌ش بمێنێـته‌وه‌، به‌ سه‌دان و هه‌زاران کاره‌ساتى ترى له‌و شێوه‌ى دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.


وه‌رتێ ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ى کورد لەو بارودۆخه‌ دژواره‌ى کە هه‌یه‌ ڕزگارى بێت ده‌بێـت واز له‌ خاک هه‌ڕاجکردن‌ بێنێت و چیتر وڵاتى خۆمان نه‌ده‌ینه‌ ده‌ست دوژمنان، ده‌بێت یه‌کڕیزیه‌کى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان دروست بێت.

 

شه‌هید بێژەن مستەفا ناسراو بە (کاکە مستەفا)


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin