Smiley face
Smiley face
Smiley face

"ئه‌م به‌رخۆدانه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستپێکى ژیانێکى نوێ بۆ گه‌لان"

2018-03-23 09:52:16



ڕۆژنیوز - دیلان و مێرخاس


هیوا هێمن ئه‌ندامی ئه‌کادیمیای زانسته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى عه‌بدوڵا ئۆجالان، ده‌ڵێت، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى هه‌یه‌ ده‌بێته‌ ده‌ستپێکى ژیانێکى نوێى بۆ گه‌لان.


هیوا هێمن ئه‌ندامی ئه‌کادیمیای زانسته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان- په‌که‌که‌، سه‌باره‌ت به‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌رخۆدانی عه‌فرین بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز قسه‌ی کرد.


هیوا هێمن وتی: ۲۷۱۸ساڵ پێش ئێستا گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین توانیان به‌ پێشه‌نگایه‌تی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر زاڵمی ئاشوری یه‌ک بگرن و تا سه‌رکه‌وتن شه‌ڕ بکه‌ن، ئه‌مڕۆش به‌ پێشه‌نگایه‌تی په‌که‌که‌ و فه‌لسه‌فه‌ و ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ تایبه‌ت له‌ ڕۆژئاوای کوردستان و عه‌فرین جارێکی تر ئه‌م مێژووه‌ زیندوو ده‌بێته‌وه‌ و ده‌گاته‌ سه‌رکه‌وتن.

 


وتیشی: ئه‌م به‌رخۆدانه‌ ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیادا نییه‌، به‌ڵکو له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه‌ که‌ پشتگیری له‌ هێرشه‌کانی سه‌ر عه‌فرین ده‌که‌ن، له‌ هه‌مان کاتدا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌یه‌ که‌ به‌ خوێنخۆری گه‌لان خۆیان به‌هێز ده‌که‌ن، بۆیه‌ ئه‌م به‌رخۆدانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌ستپێکردنی ژیانێکی نوێ بۆ گه‌لان و ده‌بێته‌ قۆناغێکی نوێ بۆ مرۆڤایه‌تی.


هیوا له‌ کۆتایی وته‌کانیدا ئه‌ردۆغان وه‌ک زوحاکی سه‌رده‌م به‌ناو ده‌کات و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی تورک به‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر عه‌فرین خه‌ونه‌ داگیرکاریه‌کانی گه‌یانده‌ خه‌تی سوری پێوانه‌کانی شه‌ڕ و فاشیزم و سیاسه‌تی جینۆسایدی سه‌ر گه‌لانی گه‌یانده‌ لوتکه‌، ئه‌ردۆغان زوحاکی سه‌رده‌مه‌ و شه‌ڕوانانی کورد و هێزه‌کانی سوریای دیموکراتیک کاوه‌کانی سه‌رده‌من، ئیدی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستێک که‌ رێگا نه‌ده‌ن مێشکی منداڵه‌کانیان له‌ لایه‌ن ماری زوحاکه‌کانه‌وه‌ بخورێت، بۆیه‌ ئه‌مساڵ ساڵی ڕووخانی فاشیزم و سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin