Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیان: باره‌گاکانی سوپاى تورک له‌ باشور بۆمبی چێندراون

2018-03-23 09:37:14



ڕۆژنیوز - سه‌میرا شه‌هابی


هاوڵاتیان بوونی باره‌گاکانی سوپاى تورک له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ ده‌بینن و ده‌ڵێن، بوونی باره‌گاکانی سوپاى تورک له‌ خاکی باشوردا وه‌ک بۆمبێکی چێندراو وایه‌.


ده‌یان بنکه‌ و باره‌گاى سوپاى تورک چه‌ندین ساڵه‌ له‌ سنورى هه‌رێمى کوردستان بوونیان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى هاوڵاتیانى لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌ و داواکاریی بۆ ده‌رکردنیان به‌رده‌وامه‌.


مسته‌فا عه‌بدوڵا هاوڵاتى شارى سلێمانى، بۆ ڕۆژنیوز قسه‌ى کرد و ده‌ڵێت: بێگانه‌ له‌ناو خاکمان هه‌ر بێگانه‌یه‌ و ناوی داگیرکه‌ره‌ و ئاشکرایشه‌ له‌ ژێر هه‌ر چاکه‌یه‌کیانه‌وه‌ ده‌یان نیازی خراپ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ناو باشوردا به‌ ناوی حزبایه‌تییه‌وه‌ گه‌مژێندراوین و پارچه‌ پارچه‌ کراوین و هه‌ر که‌س به‌ خه‌نده‌ی ئه‌وان دڵخۆش بێت وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ به‌ خه‌نده‌ی گورگ دڵخۆش بن.

 


ده‌شڵێت: کورد پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ خۆی بناسێت و ده‌بێت خۆمان به‌هێز بکه‌ین تا به‌رگه‌ی هێرشه‌ ده‌ره‌کییه‌کان بگرین.


زانیار له‌تیف هاوڵاتیه‌کى دیکه‌ى شارى سلێمانى، بۆ ڕۆژنیوز باسى له‌وه‌ کرد: حکومه‌تێک که‌ جه‌یشه‌که‌ی به‌رگه‌ی سێ ده‌قه‌ی به‌رگری له‌ که‌رکوکی نه‌گرت، ئه‌وا هیچی لێچاوه‌ڕوان ناکرێت و ئێستاش هیچی پێناکرێت له‌ دژى بێگانه‌.

 


ده‌شڵێت: بوونی باره‌گاکانی تورکیا له‌ناو خاکی کوردستان پیلانگێڕیی ده‌وڵه‌تانه‌ و بوونیشیان ترسێکی گه‌وره‌یه‌ و وه‌ک بۆمبێکی چێندراوه‌ و له‌ هه‌ر کات و ساتێکدا بێت ده‌ته‌قێته‌وه‌، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ش پێویسته‌ ئینتیمایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت و تا دوا دڵۆپ به‌رگری بکه‌ین له‌م خاک و نیشتمانه‌.


هه‌روه‌ها نیهاد عوسمان هاوڵاتی سلێمانى، ده‌ڵێت: باره‌گاکانی تورک له‌ باشووردا ده‌ستێوه‌ردانێکی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و هه‌روه‌ها پته‌وبوونی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی تورکیایه‌.

 


ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: بۆیه‌ تا بمێنین دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئه‌و بێده‌نگییه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین، که‌ نه‌یتوانیوه‌ تا ئێستا هه‌ڵوێستێکی جدی هه‌بێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin