Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئارێز عه‌بدوڵا: کۆمه‌ڵکوژییه‌کان به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن کۆتایی ئه‌ردۆغان نزیکه‌

2018-03-23 09:17:31



ڕۆژنیوز ـ زۆسک باڵه‌ک


ئارێز عه‌بدڵا ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌ڵێت، ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ى ئه‌ردۆغان ئه‌نجامى ده‌دات، به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن کۆتایى نزیکه‌.


ده‌وڵه‌تى تورک به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر کوردستان و له‌ دواهه‌مین کۆمه‌ڵکوژیشدا چوار هاوڵاتى هه‌رێمى کوردستانى شه‌هید کرد، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و سه‌رۆکى لیستى یه‌کێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێت.


ئارێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: وه‌ک یه‌کێـتى نیشتیمانى کوردستان و فراکسیۆنى سه‌وز له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و بۆردومان و ده‌ستدرێژیانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکمان کردووه‌ و داوامان له‌ حکومه‌تى عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کردووه‌، که‌ سنورێک بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا دابنێت و له‌ ئاست ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ بێنه‌ده‌نگ.


ده‌شڵێت: ئێمه‌ وه‌کو یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق و وه‌کو حزبیش، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ڕیسوایکردنى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغان، ئه‌وه‌ى که‌ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌له‌که‌مانى ده‌کات و به‌ دڵنیایشه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى ده‌یکات ده‌یگه‌یه‌نینه‌ ناوه‌نده‌ فه‌رمى و نافه‌رمیه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.


ئارێز عه‌بدوڵا باس له‌وه‌ش ده‌کات: ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ عه‌فرین و له‌ناو تورکیا و ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی باڵه‌یانى دۆڵى باڵه‌کایه‌تى-یش، ئه‌وانه‌ هه‌مووى به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه‌ که‌وا کۆتایی ئه‌ردۆغان نزیک بۆته‌وه‌ و باوه‌ڕیش ناکه‌م که‌وا چیتر کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ئاست ئه‌و تاوانانه‌ بێده‌نگ بێت.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin