Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکیا له‌ ئامێدى پردى نێوان گونده‌کان بۆردوومان ده‌کات

2018-03-23 08:30:06



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورک له‌ سنورى شارۆچکه‌ى ئامێدى له‌ پارێزگاى دهۆک پردێکیان بۆردوومان کردوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ڕێگه‌ى نێوان چه‌ندین گوندیان بڕیوه‌.


دوێنێ له‌ ناوچه‌ی نێروه‌ و ڕێکان له‌ بادینان، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورک بۆردوومانیان کرد و به‌هۆیه‌وه‌ پردی دووکه‌را مازیێ ڕووخاوه‌.


پرده‌که‌ ڕێگه‌ی نێوان چه‌ندین گوند بووه‌ له‌ ناوچه‌ی نێروه‌ و ڕێکان و ئێستا ئه‌و گوندانه‌ له‌یه‌ک دابڕاون.


هه‌ر به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورکه‌وه‌ له‌ دۆڵى باڵه‌یان شه‌وى ٢٢ى ئه‌م مانگه‌، چوار هاوڵاتى شه‌هید بوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin