Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەکگرتوو داوای کۆتاییهاتنی دەستدرێژییەکانی تورکیا لە باشور دەکات

2018-03-22 17:58:38



ڕۆژنیوز – ناسیار مستەفا

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئیدانەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی کرد لە سنووری شارەدێی قەسرێ، داواش دەکات، کە تورکیا کۆتایی بە دەستدرێژییەکانی بهێنێت لەسەر خاکی باشوری کوردستان.

 

کاتژمێر ٠٥:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ، موسەنا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی شەوی ڕابردووی دۆڵی باڵەیان-ی سەر بە شارۆچکەی قەسرێ لە شارۆچکەی چۆمان، کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک پێکهاتبوو، ئەنجامدرا.

 

موسەنا ئەمین، وتی: ئێمە هێرشەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان شەرمەزاری دەکەین.

 

وتیشی: پێویستە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵویستی جددیان هەبێت لەسەر دەستدرێژییەکانی سوپای تورک، کە دەیکاتە سەر گوندنشینانی ناوچەی سنوورییەکان و قەندیل.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێەنەرانی عێراق، دەپرسێت: حکومەتی عێراق پێویستە سەروەری ئاسمانیی خۆی بپارێزێت، لەکاتێکدا کە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی بەڕووی حکومەتی هەرێمی کوردستان-دا داخست، بەڵام بۆچی ناتوانێت ناتوانێت ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا دابخات؟.

 

موسەنا ئەمین، ئەوەشی خستەڕوو: بۆردوومانەکانی تورکیا زیانی زۆری ماددی بەر گوندنشینانی ناوچە سنوورییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش گەیاندووە.

 

موسەنا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داواشی لە حکومەتی تورکیا کرد، کە کۆتایی بە دەسترێژییەکانی خۆی لەسەر خاکی هەرێمی کورستان بهێنێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin