Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە پەرلەمانی توورینگنەوە پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد کرا

2018-03-22 15:36:16



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە پەرلەمانی ویلایەتی ئەرفورتی ئەڵمانیا نەورۆز پیرۆزکرا و سەرۆکی ویلایەتەکەش وتی، کە پاش ئەو شەوە تاریکە بۆ گەلی کورد، سەرئەنجام ڕۆژ هەڵدێت.

 

هاوڵاتیانی کورد لە تورینگەنی پایتەختی ویلایەتی ئەرفورتی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەو ویلایەتەدا بە بەڕێووەبردنی بەرنامەیەک نەورۆزیان پیرۆزکرد.

 

بەرنامەکە لەلایەن نەجەدەکە و حزبی سەوزەکانی ئەڵمانیاوە ئامادەکرابوو، سەرەتا بۆدۆ ڕەمەلۆو، سەرۆکی حزبی سەوزەکانی ئەو ویلایەتە قسەیکرد و نەورۆزی بە جەژنی گەورەی گەلی کورد ناوزەدکرد و وتی، کە نەورۆز یەکێکە لە کۆنترین جەژنەکانی مرۆڤایەتی.

 

لەبارەی داگیرکاریی سەر عەفرین لەلایەن حکومەتی تورکیشەوە وتی: بە دڵنیاییەوە پاش ئەوە شەوە تاریەکە ڕۆژ بۆ گەلی کورد هەڵدێت، بۆ ئەوەی شەو کۆتایی پێبێت دەبێت هەموومان پێکەوە تێبکۆشین.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin