Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەیاننامەیەکی سەرەنج ڕاکێش لە حکومەتی هەرێمەوە

2018-03-22 15:22:13



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەمڕۆ تورکیا کۆمەڵکوژییەکی دیکەی لە باشوری کوردستان پێکهێنا، لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی هەرێم تورکیا تۆمەتبار ناکات و جموجوڵی پەکەکە دەکاتە هۆکار، هاوڵاتیانی سنوورەکەش هەبوونی پەکەکە لە سنوورەکە ڕەتدەکەنەوە.

 

بەرەبیانی ئەمڕۆ، له‌ سنووری شارۆچکه‌ی چۆمانی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆردوومانی گونده‌کانی دۆڵی باڵه‌یان-یان کرد و به‌هۆیه‌وه‌ چوار که‌س شه‌هید بوون، لەوبارەیەوە حکومەتەی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا نەیتوانی ئیدانەی ئەو کۆمەلکوژییە بکات.

 

لە بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە:"نیگه‌رانیی خۆمان له‌ به‌ئامانجگرتنی دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین، كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی بوونی پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ و نزیكییان له‌ دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌، به‌رده‌وام مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ و ئه‌مه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ هاووڵاتیان ده‌بنه‌ قوربانی، داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین ده‌وروبه‌ری دێهات و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات تا چیتر هاووڵاتیان نه‌بنه‌ قوربانی".

 

لە بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێم دا، وەک ئیدانەی دەوڵەتی تورک نەکراوە، بەهیچ شێوەیەکیش داوا لە سوپای تورک نەکراوە کە چیتر هاوڵاتییانی مەدەنی نەکاتە ئامانج.

 

ئەو بەیاننامەی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە، هاوڵاتییانی سنوورکە و کەسوکاری شەهیدەکان، لە ڕێگای میدیاکانەوە بەگشتی و تەنانەت میدیاکانی پارتیشەوە، دووپاتی دەکەنەوە کە هێچ پێگەیەکی گەریلا لە سنوورەکەیاندا نییە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin