Smiley face
Smiley face
Smiley face

سێ چالاکوانه‌که‌ى قه‌سرێ ئازادکران

2018-03-22 15:16:35



ڕۆژنیوز ـ زۆسک باڵه‌ک


ئه‌و سێ چالاکوانه‌ى شاره‌دێى قه‌سرێ سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى چۆمان ئازادکران، که‌ به‌هۆى ئیدانه‌کردنى کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ى تورکیاوه‌، له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیرکرابوون.


که‌مێک پێش ئێستا ئه‌و سێ چالاکوانه‌ ئازادکران، که‌ پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هۆى ئیدانه‌کردنى کۆمه‌ڵکوژییه‌کانى تورکیاوه‌ ده‌ستگیرکرابوون.


بنیامین یوسف یه‌کێک له‌و چالاکوانانه‌ى که‌ ده‌ستگیرکرابوو بۆ ڕۆژنیوز وتى: دواى ئه‌وه‌ى شاخه‌وان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌رى شاره‌دێى قه‌سرێ له‌ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن هۆکارى بۆردومانه‌کانى تورکیای گێڕایه‌وه‌ بۆ بوونى په‌که‌که‌ له‌و شوێنانه‌ى خه‌ڵکى مه‌ده‌نى لێ بۆته‌ قوربانى، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان پێمانوت ئه‌وه‌ ڕاست نیه‌ و هیچ بنکه‌ و باره‌گایه‌کى په‌که‌که‌ له‌و شوێنانه‌ نه‌بوونه‌ که‌ خه‌ڵکى لێ بۆته‌ قوربانى.

 


وتیشى: شاخه‌وان ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ى کرده‌ ده‌مه‌قاڵێ و ئێمه‌ش به‌ڕێزه‌وه‌ به‌جێمان هێشت و دواتر له‌ کاتى گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ شاره‌دێى قه‌سرێ له‌ بازگه‌ى ئاسایشى قه‌سرێ له‌سه‌ر داواکارى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێ، ده‌ستگیرکراین و ئێمه‌یان برده‌ ژوره‌وه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و مۆبایله‌کانیان لێ سه‌ندین.


ئه‌وه‌شى وت: ئێمه‌ له‌ ئاسایش بووین که‌ به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى قه‌سرێ خۆى هاته‌ژوره‌وه‌ و به‌ شێوه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌کردن له‌گه‌ڵ ئێمه‌ قسه‌ى ده‌کرد و ده‌یوت "بۆچى به‌رگرى له‌ په‌که‌که‌ ده‌که‌ن".


به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی تورک بۆردوومانی دۆڵی باڵه‌یانی کرد و به‌و هۆیه‌وه‌ چوار هاوڵاتی شه‌هید بوون، که‌ دوانیان پێشمه‌رگه‌یه‌، ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵکوژییه‌کی دیکه‌یه‌ له‌ دژی گه‌لی کوردستان.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin