Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەتەکانی ئەردۆغان ماڵی هاوڵاتیان لە عەفرین دەدزن و لە عەزاز دەیفرۆشن

2018-03-22 15:02:28



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورک و چەتەکانی کە پاش داگیرکردنی عەفرین دەستیان کرد بە تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان، ئەو شتانەی وا دەیدزن لە عەزاز دەیفرۆشن.

 

چەتەکانی عەفرین ماڵ بە ماڵی کۆڵانەکانی عەفرین گەڕان، دەرگاکانیان شکاند و کەلوپەلەکانیان دزین، ئەو چەتانە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی عەفرین بە غەنیمەتی شەڕ دەزانن و دەیانبەن دەیانفرۆشن.

 

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، چەتەکان ئۆتۆمبێلەکانی هاوڵاتیان و زێڕ و ئاڵتوونی ژنانیان بە زۆر لە خەڵک سەندووە.

 

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، کە چەتەکان کەلوپەلی هاوڵاتیانی عەفرین لە شاری عەزاز بە بەهای کەم دەفرۆشن.

 

ئاشکراکراوە، کە ئەو تراکتۆرانەی وا دزیویانن لە عەزاز بە ٢٠٠ هەزار لیرەی سوری فرۆشراون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin