Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌سه‌ر هه‌ڵوێست دژى کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ى تورکیا پارتى سێ چالاکوانى ده‌ستگیرکرد

2018-03-22 13:52:49



ڕۆژنیوز ـ زۆسک باڵه‌ک


له‌ قه‌سرێ له‌سه‌ر داواى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى قه‌سرێ، ئاسایشى پارتى سێ چالاکوانى ده‌ستگیرکرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئیدانه‌ى هێرشه‌کانى تورکیایان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى کرد.


له‌ پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه‌ له‌ شاره‌دێى قه‌سرێ سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى چۆمانى پارێزگاى هه‌ولێر ئاسایشى پارتى دیموکراتى کوردستان-عێراق سێ چالاکوانى مه‌ده‌نى ده‌ستگیر کردوه‌.


به‌پێى زانیارییه‌کان، ئه‌و سێ چالاکوانه‌ له‌ کاتێکدا ده‌ستگیراون، که‌ شاخه‌وان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى قه‌سرێ بۆ ده‌زگاکانى پارتى قسه‌ى کردوه‌ و وتویه‌تى ئه‌و شوێنانه‌ى بۆردوومان کراون باره‌گاى په‌که‌که‌ى لێیه‌، به‌ڵام ئه‌و سێ چالاکوانه‌ به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه‌ و وتویانه‌ ئه‌و ناوچانه‌ هیچ بنکه‌ و باره‌گایه‌کى په‌که‌که‌ى لێ نییه‌.


هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌کان، ئه‌و سێ چالاکوانه‌ که‌ ناویان (بنیامین یوسف و ڕێباز مه‌لا و خالید ڕه‌سو)ه‌ وتویانه‌ ده‌وڵه‌تى تورک ته‌نها هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى ده‌کاته‌ ئامانج و ئه‌و ناوچانه‌ى بۆردوومان کراون، په‌که‌که‌ى لێ نیه‌ و ته‌نها شوێنى هاوڵاتیانه‌.


به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى قه‌سرێ داواى له‌ ئاسایشى پارتى کردوه‌ و ئه‌و سێ چالاکوانه‌یان ده‌ستگیرکردوه‌، له‌ کاتژمێر ١١ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه‌ به‌ بێ بڕیارى دادگا ده‌ستگیرکراون.


شه‌وى ڕابردوو ده‌وڵه‌تى تورک بۆردوومانى دۆڵى باڵه‌یانى کرد و به‌و هۆیه‌وه‌ چوار هاوڵاتى شه‌هید بوون، که‌ دوانیان پێشمه‌رگه‌یه‌، ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵکوژییه‌کى دیکه‌یه‌ له‌ دژى گه‌لى کوردستان.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin