Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیانی عەفرین لە شەهبا لە دۆخێکی سەختدا دەژین

2018-03-22 10:06:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی عەفرین کە پاش هێرشی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەریان ناچاربوون بچنەی شەهبا، هەوڵدەدەن برینەکانیان سارێژ بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا لە دۆخێکی زۆر سەختدا لە شەهبا دەژین.

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فورات، بەڕێوبەرانی کانتۆنی شەهبا بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی عەفرین دابین بکەن لە هەوڵداندان، بەڵام دەرفەتی ئەوەیان نییە بە هەموو ئاوارەکان ڕابگەن.

 

لە هەرمەکانی فورات و جزیرەوە هاوکاری نێڕدراوە بۆ هاوڵاتیانی عەفرین لە شەهبا، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ڕژێمی ئەسەد ئاستەنگ لە بەردەم گەیاندنی ئەو هاوکارییانە بۆ ئاوارەکان دروست دەکات، بە سەختی دەگاتە دەستی ئاوارەکان.

 

هاوڵاتیانی ئاوارەی عەفرین لە ئێستا دا پێویستیان بە خواردن، دەرمان و شوێنی مانەوە هەیە.

 

ئەنجومەن و کۆمۆنەکانی شەهبا خۆیان ڕێکخستووە بۆ کۆکردنەوە و دابەشکردنی هاوکارییەکان لە نێوان ئاوارەکانی عەفرین دا، لەلایەکی دیکەوە بانگەوازیی هەموو کوردستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەن، کە بە هانای هاوڵاتیانی عەفرینەوە بچن چونکە لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin