Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان کۆمەڵکوژیی پێکهێنا

2018-03-22 06:46:32



ڕۆژنیوز – قەسرێ

 

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی دۆڵی باڵەیان-یان بۆردوومان کرد و چوار هاوڵاتیان شەهیدکرد، کە دوانیان پێشمەرگەن.

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١:٥ خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی وەسان و سەرکان و ماونا-ی سەر بە شارەدێی  قەسرێ-یان لە سننووری شارۆچکەی چۆمان لە دۆڵی باڵەیان-ی پارێزگای هەولێر-یا بە چڕی بۆردوومان کرد.

 

بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە چوار هاوڵاتی لە گوندی سەرکان شەهیدبوون، کە دوانیان ناسراونەتەوە و ناویان (کاکە مستەفا ئەبوبەکر و شەرۆ مەحمود ئیبراهیم) و هەردووکیان پێشمەرگەن.

 

ئەو هاوڵاتییانە بۆ سەیران ڕوویان لە ماڵە گەشتیارییەکانی ئەو گوندە کردووە و هەرچواریان هاوڕێی یەکتر بوون.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٣٠ تەرمی هەر چوار شەهیدەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سۆران کران.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سوپای تورک لەو سنوورە ١٥ کیلۆمەتر ی دیکە خاکی باشوری کوردستانی بەزاند و  ڕۆژانەش گوندەکان بۆردوومان و تۆپباران دەکات.

 

شەهیدان شەرۆ مەحمود و کاکە مستەفا

 

کاکە مستەفا

 

ش.ف

 

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin