Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ سێ ڕووداوى جیادا سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

2018-03-21 20:13:50



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


سێ که‌س له‌ سێ ناوچه‌ى هه‌رێمى کوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش به‌ ڕووداوى خنکان و هاتوچۆ و فیشه‌ک.


ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ریاچه‌ى دووکان و له‌ شارۆچکه‌ى مێرگه‌سۆر و له‌ ڕێگه‌ى پیرمام- هه‌ولێر، سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.


له‌ سه‌یرانگه‌ى مه‌یدانۆک سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى مێرگه‌سۆر به‌هۆى "ته‌قه‌ى خۆشییه‌وه‌" لیوایه‌کى پێشمه‌رگه‌ به‌ ناوى خورشید عه‌زیز ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.


هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕێگه‌ى پیرمام – هه‌ولێر هه‌ر ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێک دوو که‌سى کردوه‌ به‌ ژێره‌وه‌ و یه‌کێکیان گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌وى دیکه‌ش بریندار بووه‌.


له‌ ده‌ریاچه‌ى دووکان-یش که‌ سه‌ر پارێزگاى سلێمانیه‌، گه‌نجێکى ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ خنکاوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin