Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌شدارییه‌کى فراوان له‌ نه‌ورۆزى باتماندا کرا

2018-03-21 18:41:27



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


نه‌ورۆزى باتمان به‌ به‌شدارى جه‌ماوه‌رێکى زۆر پیرۆزکرا و سڵاو له‌ به‌رخۆدانیش عه‌فرین-یش کرا.


ئه‌مڕۆ هاوشێوه‌ى ناوچه‌کانى دیکه‌ى باکورى کوردستان، له‌ باتمان-یش به‌ به‌شدارى جه‌ماوه‌رێکى به‌رفراوان ئاهه‌نگى نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو.


نه‌ورۆزى باتمان که‌ زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار که‌س به‌شداربوون، زۆربه‌یان گه‌نج بوون و به‌رده‌وام دروشى "بژى به‌رخۆدانى عه‌فرین"یان ده‌وته‌وه‌.


له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا به‌رپرسانى هه‌په‌ده‌ قسه‌یان کرد و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کرد "ئه‌م میراسه‌ له‌ مه‌زڵوم دۆغانه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌".


مه‌زڵوم دۆغان یه‌کێک بوو له‌ پێشه‌نگه‌کانى په‌که‌که‌ و له‌ نه‌ورۆزى ١٩٨٢ له‌ زیندانى ئامه‌د به‌ جه‌سته‌ى خۆى ئاگرى نه‌ورۆزى کرده‌وه‌.


سه‌ره‌ڕاى زیندانیکردنى زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار پێشه‌نگى تێکۆشانى ئازادیى له‌ باکورى کوردستان و تورکیا و سه‌رکوتکردن و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ باکورى کوردستان و تورکیا به‌ شێوه‌یه‌کى فراوان جه‌ماوه‌ر به‌شداریان له‌ ئاهه‌نگه‌کانى نه‌ورۆز کرد.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin