Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ سه‌مسور، دیلۆک و گورگوم نه‌ورۆز پیرۆزکرا

2018-03-21 17:49:21



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ ناوچه‌کانى سه‌مسور و دیلۆک و گورگوم له‌ باکورى کوردستان به‌ به‌شدارى ده‌یان هه‌زار که‌س ئاهه‌نگه‌کانى نه‌رۆز به‌ڕێوه‌چوون.


ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌کانى سه‌مسور و دیلۆک و گورگوم له‌ باکورى کوردستان ده‌یان هه‌زار که‌س به‌شداریان له‌ ئاهه‌نگه‌کانى نه‌ورۆزدا کرد و به‌ جۆشوخرۆشێکى زۆره‌وه‌ نه‌ورۆز پیرۆزکرا.


له‌ نه‌ورۆزى سه‌مسوردا به‌رپرسانى پارتى دیموکراتى گه‌لان-هه‌ده‌په‌ قسه‌یان کرد و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کرد، که‌ گه‌ل ده‌ستبه‌ردارى به‌رخۆدان و ئازادیی نابێت.


هه‌روه‌ها نه‌ورۆزى دیلۆک-یش که‌ به‌ دروشمى  "نه‌ورۆز به‌رخۆدانه‌، له‌ دژى فاشیزم به‌هارى گه‌لانه‌" پیرۆز کرا و دروشمه‌کانى "شه‌هید نامرن، بژى نه‌ورۆز، بژى سه‌رۆک ئاپۆ، بژى به‌رخۆدانى عه‌فرین" ده‌وترانه‌وه‌.


له‌ گورگوم-یش به‌ جۆشێکى زۆره‌وه‌ نه‌ورۆز پیرۆز کرا و به‌رخۆدانى عه‌فرین به‌رزنرخێندرا.


سه‌ره‌ڕاى سیاسه‌تى سه‌رکوتکردن و گرتن و زیندانیکردن له‌ باکورى کوردستان و تورکیا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانى باکورى کوردستان و تورکیا ئاهه‌نگى نه‌ورۆزیان کرده‌وه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin