Smiley face
Smiley face
Smiley face

یه‌په‌گه‌: له‌ عه‌فرین پێنج سه‌ربازى داگیرکه‌ر کوژران

2018-03-21 16:59:18



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل – یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، که‌ له‌ گوندى کیمار سه‌ربه‌ ناوچه‌ى شێراوا له‌ عه‌فرین ئۆتۆمبێلێکى پڕ له‌ چه‌ک ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ و پێنج سه‌ربازى داگیرکه‌ر کوژراون.


سه‌رچاوه‌کانى یه‌په‌گه‌ ئه‌مڕۆ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى فوراتیان ڕاگه‌یاندوه‌، که‌ له‌ گونده‌کانى کیمار و به‌راد و به‌یى سه‌ربه‌ ناوچه‌ى شێراوا له‌ عه‌فرین شه‌ڕى سه‌خت ڕووده‌ده‌ن.


به‌پێى هه‌واڵه‌که‌ى ئاژانسى فورات، له‌ شه‌ڕه‌کاندا ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازى پڕ له‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێنج سه‌ربازى سوپاى داگیرکه‌رى تورک کوژراون.


باس له‌وه‌ش کراوه‌، که‌ سوپاى تورک گونده‌کانى شێراوا بۆردوومان ده‌کات و به‌هۆى ئه‌و بۆردوومانانه‌شه‌وه‌ شه‌هید و بریندارى مه‌ده‌نى هه‌ن.


ئه‌مڕۆ ماوه‌ى ٦١ ڕۆژه‌ ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک و چه‌ته‌کان هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر کانتۆنى عه‌فرین به‌رده‌وامه‌، ئه‌وان ده‌ستیان کردوه‌ به‌ وێرانکردنى عه‌فرین.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin