Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل کۆتاییهات.. بەوێنە

2018-03-21 16:41:50



ڕۆژنیوز - قەندیل

 

بە هەڵپەڕکێ و شادی دەربڕین و وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیی عەفرین، ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز لە بناری قەندیل کۆتاییهات.

 

دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر، کەمێک پێش ئێستا، ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە بناری قەدیل، بە دروشمی "خۆڕاگری عەفرین، نەورۆزی گەلانە" کۆتاییهات.

 

دەیان هەزار هاوڵاتی لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە، بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کردبوو.

 

بەدرێژایی ئاهەنگەکە، بە وتنەوەی چەندین دروشمی وەک "بژی بەرخۆدانی عەفری"، "بژی بەرخۆدانی شەڕڤانان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" پشتیوانیی بۆ بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین دووپاتکرایەوە.

 

بەشێکی زۆری ئەو وتار و گۆرانی و بەرهەمە هونەرییانەی کە لە ئاهەنگەکەدا پێشکەشکران، تایبەتبوو بە پشتیوانیکردنی بەرخۆدانی عەفرین.

 

ئاهەنگەکە بە گۆرانی بەرهەم شەمامی هونەرمەندی میللـی و هەڵپەڕکێ کۆتاییهات.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin