Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ ڕۆژى جیهانیى شیعردا پشتیوانیی بۆ عەفرین دووپات دەکرێتەوە

2018-03-21 15:58:19



ڕۆژنیوز - هاوکار مسته‌فا

 

به‌ چوونه‌ سه‌ر مەزاری شاعیرى گه‌لى کورد وه‌لى دیوانه‌،ڕۆژی جیهانیی شیعر بەرزڕاگیرا و ئەو ڕۆژە ئاوێزان به‌ پشتگریکردنى  عه‌فرین کرا.

 

پاش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر گۆڕى شاعیرى گه‌لى کورد وه‌لى دێوانە، له‌ شارۆچکه‌ى سه‌یدسادق-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی شاعیرانى سه‌یدسادق، به‌ خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند پارچه‌ شیعرێک ڕۆژی جیهانیی شیعریان به‌رز ڕاگرت و چەند پارچە شیعرێکیان خوێندەوە.

 

هەر لەو مەراسیمەدا شاعیران پشتیوانیى خۆیان بۆ به‌رخۆدانى عه‌فرین دووپاتکرده‌وه‌ و ڕایانگەیاند: له‌م ڕۆژه‌دا به‌ داگیر که‌رى تورک دەڵێین، کە هه‌رگیز دڵى به‌وه ‌خۆش نەبێت ‌ له‌ شارى عه‌فرین په‌یکه‌رى کاوه‌ى ڕه‌مزى کوردان تێک ده‌شکێنێت، هه‌زاران کاوه‌ى تری زیندوو ماون.

 

هەروەها، داوایان له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى چوار پارچه‌ى کوردستان کرد، لە بەرامبەر دووژمن یەک بگرن.

 

دواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 1998 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ شاعیرانى فه‌له‌ستینیه‌وه‌ پێشنیار کرا ڕۆژێکی جیهانیی بۆ شیعر دیاریی بکرێت، له‌ 21/3/1999 لە‌لایه‌ن ڕێکخراوى یونسکۆوه‌ 21/ئازار وەک ڕۆژی جیهانیی شیعر دیارییکرا.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin