Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەیامی نەورۆز لە بۆتانەوە: ئاکەپە زوحاک و ئێمە کاوەین

2018-03-21 15:32:07



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتیانی کورد لە شارۆچکەی جزیرەی سەر بە شرناخ، کە وەک دڵی بۆتان دەناسرێت سەرەڕای هێڕشی دڕندانەی پۆلیس بۆ ڕێگرییکردن لە مەراسیمی نەورۆز ڕژانە سەر شەقام و ڕایانگەیاند: ئاکەپە زوحاکە و ئێمە کاوەین.

 

ئەمڕۆ، سەرتاسەری باکوری کوردستان بۆ نەورۆز لە سەر پێیە، لە شارۆچکەی جزیرەی سەربە شرناخ-یش مەراسیمی نەورۆز بە دروشمی "هەموو شوێنێک عەفرینە هەموو شوێنێک بەرخۆدانە" بەڕێوەچوو.

 

پۆلیسی دەوڵەتی تورک هێرشی دڕندانەی کردە سەر ئەو هاوڵاتیانەی بەرەو مەراسیمی نەورۆز بەڕێوەبوون، بەڵام هاوڵاتیان لەگەڵ ئەوەشدا بە وتنەوەی سرودی شۆڕشگێڕانە و گێڕانی ئاهەنگی نەورۆز بەردەوامبوون لە چوون بۆ مەراسیمەکە.

 

لە مەراسیمەکەدا پەیامێک لەلایەن خەڵکی جزیرەوە خوێندرایەوە، لە پەیامەکەدا ڕاگەیەندرا: بۆتان قەڵای بەرخۆدانە، بۆتان هەمیشە لە دژی ستەمکاریدا ڕاپەڕیوە، خەڵکی بۆتان هەمیشە پشتگیریی کلتور و شوناسی خۆیان کردووە و هەرگیز سەریان دانەنەواندووە، ئەگەر حکومەتی ئاکەپە زوحاکە، ئێمە هەموومان کاوەین.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin