Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەورۆزی ئەستەنبوڵ: لە دژی فاشیزم ڕاپەڕن

2018-03-21 15:21:33



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دەیان هەزار هاوڵاتی لە ئەستەنبوڵی تورکیا ڕژانە سەر شەقام و بە وتنەوەی "نەورۆز ڕاپەڕینی گەلان لە دژی فاشیزمە" بەڵێنی تێکۆشانیان دووپات کردەوە.

 

ئەمڕۆ لە بازاڕی شەعبیی باکرکۆی شاری ئەستەنبوڵ-ی تورکیا مەراسیمی نەورۆز بەرێوەچوو.

 

سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکانی هێزەکانی پۆلیس بۆ ڕێگرییکردن لە بەرێوەچوونی مەراسیمی نەورۆز هاوڵاتیان بە هەڵگرتنی ئاڵای سەوز و سوور و زەرد و هەروەها وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان مەراسیمەکەیان دەستپێکرد.

 

لە مەراسیمەکەدا دروشمی "نەورۆز ڕاپەڕینی گەلان لە دژی فاشیزمە" "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی عەفرین"، "یان ئازادیی یان ئازادیی" و "ئەردۆغانی بکوژ" وترایەوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin