Smiley face
Smiley face
Smiley face

دروشمی سەرەکیی نەورۆزی باکور ئۆجالان و عەفرینە

2018-03-21 14:43:20



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە باکوری کوردستان و تورکیا بە ملیۆنان هاوڵاتی یەکدەنگ و تێکڕا هاواریان کرد:"بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی عەفرین".

 

گەلانی باکوری کوردستان و تورکیا کە نەورۆز وەک سیمبۆلی تێکۆشان بۆ ئازادی پێناسە دەکەن لە مێڕسین، ئەدەنە، ئامەد، ئێلیه، مێردین، دێرسیم، وان، جولەمێڕگ و ٣٥ شار و شارۆچکەی دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان.

 

ملیۆنان کەس ئەمڕۆ پێکەوە هاوریان کرد، کە ئیرادەی گەل تێک ناشکێندرێت و هێرش و پیلانگێڕی حکومەتی تورک لە دژی گەلی کوردیان شەرمەزارکرد.

 

لە پەیامەکانی نەورۆزی ئەمساڵدا دوو پەیامی سەرەکی لە هەموو شوێنەکاندا دووبارە بوونەوە، ئەوانیش بریتی بوون لە: "بژی سەرۆک ئاپۆ" و " بژی بەرخۆدانی عەفرین".

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin