Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمریکا لەبارەی منبیجەوە وەڵامی دەوڵەتی تورکی دایەوە

2018-03-21 14:33:04



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی منبیجەوە وەڵامی دەوڵەتی تورکی دایەوە و وتی: هیچ ڕێککەوتنێک لە ئارادا نییە.

 

هیزەر نوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی ڕۆژانەیدا وەڵامی حکومەتی تورکی دایەوە.

 

پیشتر، ئیبراهیم کلین، وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ سرڤیسی ئینگلیزیی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرە قسەی کردبوو و ڕایگەیاندبوو، کە بەگشتی لەگەڵ ئەمریکا ڕێک کەوتوین، چاوەڕێین ڕێککەوتنەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر جێبەجێ بکرێت، ئەمریکا لە منبیج ڕووبەڕوومان نابێتەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامدا وتی: زۆر پێکەنیناوییە، چونکە هیچ ڕێککەوتنێکمان نەبووە، بەم زووانە ئەم بابەتە دەگەیەنینە ئەنجام.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتریش وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاندبوو، کە هێزەکانی ئەمریکا لە منبیج ناکشێنەوە.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin