Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە عەفرینەوە پەیامێک بۆ نەورۆزی ئامەد: ئەرکی مێژووییتان بەجێ بێنن

2018-03-21 14:18:50



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

خەڵکی عەفرین کە زیاتر لە دوو مانگە لە دژی داگیرکاریی حکومەتی تورک بەرخۆدان دەکەن، پەیامێکیان بۆ نەورۆزی ئامەد نارد و وتیان: ئەرکی مێژووییتان بەجێبێنن.

 

ئەمرۆ لە پارکی نەورۆزی ئامەد سەدان هەزار هاوڵاتی گردبوونەوە و نەورۆز پیرۆزدەکەن، لەلایەن بەرخۆدێرانی عەفرینەوە پەیامێک ئاڕاستەی نەورۆزی ئامەد کرا و بەردان ئوزتورک، هاوسەرۆکی کەجەدە ئەو پەیامەی خوێندەوە.

 

پەیامەکە بەم شێوەیە دەستیپێکرد: ئێمە وەک گەلی بەرخۆدێری عەفرین سڵاو دەنێرین بۆ گەلی بەرخۆدێری ئامەد، ئێمە وەک گەلانی کورد، عەرەب و تورکمانی عەفرین سەدان ساڵە لە ئاشتی و ئارامییدا پێکەوە ژیاوین، نەورۆزی ٢٠١٨ داگیرکەرییەک بە سەرمان هات، سوپای تورک لە ڕۆژی ٢٠ی مانگی ١ ەوە هێرشێکی بۆ سەر خاکەکەمان دەستپێکرد، ئێمە وەک گەلانی عەفرین خاوەنی عەفرینێکی ڕاستەقینەین، حکومەتی تورک بە زۆرەملی ئێمەی لە خاکەکەمان دەرکرد، ئێستاش دەیانەوێت خەڵکی دیکە لە شوێنی ئێمە جێگر بکەن.

 

لە بەردەامییدا هاتبوو: گەورەترین هێرشی ناتۆ کرایە سەر عەفرین، گەلەکەمان لە دژی ئەو هێرشە بەرخۆدانیان کرد، دەیان هەزار هاوڵاتی ناچاربوون خاکەکەیان بەجێبێڵن، گەلی عەفرین نەک تەنیا لە دژی سوپای تورک بەڵکو لە دژی وڵاتانی نێودەوڵەتی بەرخۆدانیان کرد.

 

هەر ڕاگەیەندراوەکە دا هاتبوو: بۆ ئەوەی شەرەفی خاکەکەمان بپارێزین تا کۆتایی بەرخۆدانمان کرد، بە هاوکاریی وڵاتانی جیهانی و چەتەکان سوپای ئازاد چوونە ناو خاکەکەمانەوە، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە تێکۆشانمان، تێکۆشانەکەمان کەوتووەتە قۆناغێکی نوێوە.

 

هەروەها، هاتبوو: با دوژمنەکەمان باش بزانێت، کە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان، شوناس و ئازادییەکەمان بە هیچ ناگۆڕینەوە، عەفرین چیدی تەنیا ماڵی ئێمە نییە، بەڵکو ماڵی هەموو مرۆڤایەتییە، هەرگیز ئەوانەی بۆ عەفرین شەهیدبوون لە بیر ناکەین، تێکۆشانمان لە قۆناغی نوێدا پێویستی بە پشتگیریی هەمووان هەیە.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوی خەڵکی عەفریندا هاتووە: دەبێت لەم نێوەندەدا ڕۆڵ و ئەرکی مێژوویی خۆی بەجێ بێنێت، پێویستە هەموو لایەنگرانی مرۆڤایەتی پشتگیریی عەفرین بکەن، ئەگەر هەمووان یەک بگرین دەتوانین خاکەکەمان لە داگیرکەر پاک بکەینەوە، ئامەد پایتەختە و دەبێت ڕۆڵی پێشەنگی هەبێت بۆ ئەو پشتگیرییە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin