Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەقینەوەیەک لە ئاهەنگێکی نەرۆزدا دەیان قوربانیی لێکەوتەوە

2018-03-21 12:14:51



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ڕۆژئاووی کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان تەقینەوەیەک لە کاتی بەڕێوەبردنی مەراسیمی نەورۆز ڕوویدا و لە ئەنجامدا ٢٦ هاوڵاتی کوژران و ١٨ ش برینداربون.

 

بەگوێڕەی لێدوانی نوسرەت ڕەحیمی، وتەبێژی پۆلیسی کابۆل-ی پایتەختی ئەفغانستان، تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە شەقامی زانکۆ لە ڕۆژئاوای کابۆل ڕویداوە و خۆکوژەکە ئێڵەکی بۆمبڕێژکراوی بەخۆیەوە بەستووە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە تەقینەوەکە لە نزیک پەرستگەی سەخی ڕوویداوە، کە خەڵکی کابۆل هەموو ساڵێک مەراسیمی نەورۆز لەوێ بەڕێوەدەبەن.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin