ڕۆژنیوز- دانێر قه‌ره‌داغی
بەهۆی زۆر بەکارهێنانیان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەرییان فراوان بووە، ئەمەش وایکردووە، کە کاریگەریى لەسەر بڕیارە سیاسیەکان دابنێن.
ده‌رکه‌وتنى سۆشیال میدیا بۆ ساڵى 2003 له ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌تى یه‌که‌مجار تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى "فه‌یسبوک" له‌سه‌ر ده‌ستى "مارک زوکهربیرگ" ده‌رکه‌وت و دواى ئه‌ویش چه‌ندین تۆڕى تر‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیى (سۆشیال میدیا) ده‌رکه‌وتن.
"فه‌یسبوک، کاریگه‌ریى خراپى هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی کوردستان"
ئاوات عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی ئێن ئاڕتی، لەبارەى کاریگەرى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بە ڕۆژنیوزى وت:"سۆشیال میدیا کاریگه‌ریی زۆره، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌کارده‌هێنن، له‌ڕێگاى موبایله‌کانیانه‌وه کاری له‌سه‌رده‌که‌ن، له فه‌رمانگه‌یه‌ک بێت، یان له‌ماڵه‌وه، یاخود له‌ناو ئۆتۆمبێلدابن، له‌هه‌رشوێنێک بن، مۆبایلیان پێیه و ده‌توانن به‌ئاسانی بچنه ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه".
وتیشى:"سۆشیال مێدیا کاریگه‌ریى به‌سه‌ر خاوه‌ن بڕیاره سیاسییه‌کانیشه‌وه هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌و کاریگه‌رییه سلبی بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان، زۆربه‌ی کات له‌ترسی هێرشی "فه‌یسبوک"، یان له‌ترسی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ناتوانن بڕیاربده‌ن و بڕیاره‌کانیان وه‌کو پێویست نین".
ئاوات عەلى، بۆچوونى وابوو، کە ڕەنگە ئەو فشارانەى لە فەیسبووک یان هەر تۆڕێکى دیکەى کۆمەڵایەتى دروست دەبن ڕاى گشتى ڕاستەقینە نەبێت، ڕەنگە کەسێکى خاوەن پارە بێت و سپۆنسەرى بابەتەکانى بکات لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا و بابەتەکانى بەشێوەیەکى فراوان بڵاو ببێتەوە.
"سۆشیال میدیا، کۆڵه‌که‌ى سه‌ره‌کیى ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنییه‌کانه"
ده‌رباره‌ى کاریگه‌ریى سۆشیال میدیا، سامان محه‌مه‌د، به‌رپرسی ستافی خه‌ندان لایف و خه‌ندان سپۆرت و هه‌واڵه جۆراوجۆره‌کان و هه‌روه‌ها شاره‌زا له سۆشیال میدیا، بە ڕۆژنیوزى وت: "سۆشیال میدیا، کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌یه، له‌به‌رئەوەی ئێستا زۆربه‌ى خه‌ڵک مۆبایلى زیره‌کیان پێیه و مۆبایله‌کانیان هه‌میشه کراوه‌ته‌وه و له‌ڕێگای سۆشیال میدیاوه، داخڵی ناو سایته‌کان ده‌بن و ئه‌گه‌ر سایتێکی میدیا زۆر به‌هێز نه‌بێت له فه‌یسبوکدا که‌متر خه‌ڵک ده‌یخوێنێته‌وه، هه‌ربۆیه سۆشیال میدیا پێمان ده‌ڵێت: من کۆڵه‌که‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تیم بۆ گه‌یاندنى هه‌واڵى سایتە ئه‌لکترۆنییه‌کان به‌زۆرینه‌ى خوێنه‌ران".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ستافى خه‌ندان لایڤ، ده‌رباره‌ى کاریگه‌ریى میدیا به‌سه‌ر بڕیارى سیاسییه‌وه، وتى:"هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیى، کاریگه‌ریى فه‌یسبوکیان به‌سه‌ره‌وه‌یه و زۆربه‌یان ئه‌کاونت یان لاپه‌ڕه‌یان له فه‌یسبوک دا هه‌یه و زیاتر له‌ڕێگای سۆشیال میدیاوه خۆیان و په‌یام و گوتاره‌کانیان به‌خه‌ڵکی ده‌ناسێنن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش ڕه‌خنه‌یه‌کیان له سیاسییه‌کان هه‌بێت، زیاتر له‌ڕێى سۆشیال میدیاوه ئاڕاستهیانى ده‌که‌ن، واتا: سۆشیال‌میدیا بووه‌ته ئه‌و سێکتهرهى ژیان، که هه‌موان له‌ژێر کاریگهرییهکهیدان".
"له فه‌یسبوک دا، به ئاسانیى کۆمێنتى خۆمان ده‌ده‌ین"
هەروەها، دکتۆر ئه‌حمه‌د حه‌مه غه‌ریب، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا له په‌یوه‌ندیی سیاسیی و مامۆستای زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، بە ڕۆژنیوزى وت: "توێژینه‌وه‌یه‌کی ورد نیه جیاوازی بکات له‌نێوان وڵاتی ئێمه‌و وڵاتانی دیکه‌دا له‌ڕووى کاریگه‌ریى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه به‌سه‌ر بڕیارى سیاسیى دا".
ناوبراو، پێى وایە، کە هاوڵاتیان لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ڕاشکاوانەتر ڕاى خۆیان دەردەبڕن و وتى:"لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا جگه‌له‌وه‌ی که تۆ تێڕوانینی جیا ده‌بینی، تێروانینی خۆشت به‌ئاسانی ده‌خه‌یته‌ڕوو، خه‌ڵکێک ڕه‌نگه له هۆڵێکدا له‌ڕووی نه‌یه‌ت ڕای خۆی بڵێت، به‌ڵام له فه‌یسبوکدا، به‌ئاسانی کۆمێنتی خۆی ده‌دات، یان ڕه‌نگه قورس بێت بچێت به‌رپرسێک ببینێت، بەڵام بە ئاسانى له سۆشیال میدیادا کۆمێنتێکی بۆده‌نێرێت، ئیتر وه‌ڵامبداته‌وه یان نه‌یداته‌وه".
ده‌رباره‌ى کاریگه‌ریى میدیا به‌سه‌ر بڕیارى سیاسییه‌وه، دکتۆر ئه‌حمه‌د پێیوایه:"به‌شێک له‌بڕیاری سیاسیی، له فه‌زای گشتیدا دروستده‌بێت، ده‌بوایه خه‌ڵک جاران بچوایه‌ته شوێنێکی گشتیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌و باسی بکردایه، به‌ڵام ئێستا له فه‌یسبوکدا، ئه‌و قسانه دەکرێت، له‌ده‌ره‌وه‌ش هه‌مان کاریگه‌ری ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت پرۆژه‌یه‌کی هه‌بێت، ده‌توانێت لەڕێگاى سۆسیال میدیاوە بزانێت ئەو پڕۆژەیە تاچەند لاى خەلک پەسەندە، پێشتر ئه‌مه نه‌بووه، سۆشیال میدیا هاتووه دیارییه‌کی به‌خشیوه به‌خه‌ڵک و به‌حکومه‌تیش، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌باشیى به‌کاری بهێنن".
ش.ف