Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ئامەد سەدان هەزار کەس بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز کۆبوونەتەوە

2018-03-21 11:28:56



ڕۆژنیوز - ئامەد

 

سەدان هەزار کەس لە پارکی نەورۆزی ئامەد کۆبوونەتەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی عەفرین" دەڵێنەوە.

 

مەیدانی نەورۆزی ئامەد بە ڕەنگەکانی زەرد و سوور و سەوز نەخشێندراوە، لە چوار دەوری مەیدانەکە پانکاردی "نەورۆز پیرۆز بێت" هەڵواسراوە.

 

هەروەها پانکاردی "ئیرادەی گەل تەسلیم نابێت"، "دۆخەکە بەم جۆرە نامێنێت، ژنان ڕێگا نادەن" و "فاشیزم تێکدەشکێت و گەل سەردەکەوێت" لە دەوروبەری مەیدانەکە دەبیندرێت و سەدان هەزار کەس-یش بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز ڕوویان لەو پارکە کردووە.

 

پێش دەستپێکردنی مەراسیمەکە، هاوڵاتیان کە لە مەیدانی نەورۆز گردبوونەتەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی عەفرین" دەڵێنەوە، ژمارەی هاوڵاتیان لە مەیدانەکە خولەک لە دوای خولەک زیاتر دەبێت.

 

مەراسیمەکە کاتژمێر ١١:٠٠ بە شێوەی فەرمیی دەستپێکرد و سەرەتا کۆمیتەی ئامادەکاری مەراسیمەکە ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە، بڕیارە دواتر بەردان ئوزتورک، هاوسەرۆکی کەجەدە وتار پیشکەش بکات و دوا ئەویش ئاگری نەورۆز بکرێتەوە و بەردەوامیی بە مەراسیمەکە بدرێت.

 

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin