Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاڵدار خەلیل: دەوڵەتی تورک ئەنجومەنی خائینەکانی دامەزراندووە

2018-03-21 10:26:45



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤ-دەم لە بارەی ئەنجومەنێک، کە دەوڵەتی تورک لە دیلۆک بۆ بەڕێوبەریی عەفرین پێکیهێناوە، وتی: حکومەتی تورک ئەنجومەنی خائینەکانی دامەزراندووە.

 

ئاڵدار خەلیل، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری جڤاکی دیموکرات- تەڤ-دەم، لە بارەی ئەنجومەنی دیلۆک بۆ بەڕێوەبردنی عەفرین قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار کرد.

 

ئادار خەلیل وتی: دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە هەموو خەڵکی عەفرینن، ئەوە درۆیەکی بەتەواوەتییە، مەبەستی دەوڵەتی تورک ئەوەیە، کە لە ڕێگای ئەو ئەنجومەنەوە دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت، گەلەکەمان لە دژی ئەو ئەنجومەنی خائینانە هەڵوێست نیشان دەدەن.

 

وتیشی: پێکهاتنی ئەو ئەنجومەنە مەترسییەکی گەورەیەوە، دەوڵەتی تورک هەموو ئەو کەسانەی، کە لە حزب و ڕێکخراوەکانیان دەرکراون کۆی کردوونەتەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگای ئەوانەوە سیاسەتی داگیرکاریی ئەنجام بدات، عەفرین هی ئەو خەڵەکەیە کە لەوێ دەژین، نوێنەرانیشیان ئەوانەن کە هەڵیانبژاردوون نە هیچ کەسی دیکە، ئەو ئەنجومەنە تەنیا نوێنەری چەتەکان و داگیرکەرەکانن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin