Smiley face
Smiley face
Smiley face

بانگه‌وازیی کرا خه‌ڵک سبه‌ینێ ڕووبکه‌نه‌ نه‌ورۆزى قه‌ندیل

2018-03-20 19:21:17



ڕۆژنیوز - محه‌مه‌د حه‌سه‌ن


له‌ شارۆچکه‌ى ڕانیه‌ بانگه‌وازیی کرا، که‌ سبه‌ینێ خه‌ڵک ڕووبکه‌نه‌وه‌ نه‌ورۆزى قه‌ندیل و په‌یامى ئه‌وه‌ بده‌نه‌ داگیرکه‌ران، که‌ کورد یه‌که‌.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م چادری پشتگیری عه‌فرین له‌ شارۆچکه‌ی ڕانیه‌، بانگه‌وازی بۆ هه‌مو کوردێک کرا، که‌ سبه‌ینێ به‌شداری نه‌ورۆزی قه‌ندیل بکه‌ن.


ئارام قادر به‌رپرسی ڕێکخراوی ئه‌شا بۆ فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی، ڕایگه‌یاند: به‌یانی هه‌موو کوردێکی وڵاتپارێز بۆ پیرۆزکردنی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و پشتگیری عه‌فرین، ڕووبکه‌نه‌ قه‌ندیل بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک بده‌ینه‌ داگیرکرانی کوردستان که‌ کورد یه‌که‌ و قوربانی زۆری له‌پێناو مافه‌کانی خۆی داوه‌.

 


هه‌روه‌ها خالید مسته‌فا، ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگای کوردستان قسه‌ى کرد و وتى: ده‌بێ به‌ هه‌موو لایه‌کمان به‌ به‌شداری له‌ ئاگری سه‌رکه‌وتنی نه‌ورۆزی قه‌ندیل، په‌یامی خۆمان بده‌ینه‌ دوژمنانی کورد که‌ به‌ داگیرکردنی شار و شارۆچکه‌یه‌ک وره‌ی گه‌له‌که‌مان زیاتر ده‌بێت و سوور ده‌بین له‌ سه‌ر تێکۆشانمان و ئاگری نه‌ورۆز بڵێسه‌دارتر ده‌که‌ین بۆ سه‌رکه‌وتنی به‌رخۆدانی عه‌فرین.

 

 

سبەینێ ٢١ی ئازار، بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆر ئاگری نەورۆز لە بناری قەندیل دەکرێتەوە.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin