Smiley face
Smiley face
Smiley face

شپیگێل: سوپای ئازاد بە تانکی ئەڵمانییەوە عەفرین وێران دەکات

2018-03-20 11:23:12



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گۆڤاری دێر شپیگێلی ئەڵمانی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕەخنەی لە حکومەتی ئەڵمانیا گرت، کە چۆن چەتەکانی سوپای ئازاد بە تانکی ئەڵمانی عەفرین وێران دەکەن.

 

داگیرکاریی حکومەتی تورک و چەتەکانی سوپای ئازاد ئەمرۆ لە ٦٠-ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، لە ڕۆژی ٥٨مدا پاش ئەوەی بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی خەڵک، شارەکە چۆڵکرا و چەتەکان چوونە ناو شارەکەوە، دەستیان کرد بە وێرانکاری و تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان.

 

گۆڤاری دێر شپیگلی ئەڵمانی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: سوپای تورک و چەتەکانی سوپای ئازاد بە تانکی ئەڵمانی خەریکن عەفرین وێران دەکەن، تانکی لیۆپراد کە لەلایەن ئەڵمانیاوە فرۆشراوە بە تورکیا ئێستا بۆ داگیرکردنی عەفرین بە کار دێت.

 

لە گۆڤارەکەدا هەروەها هاتووە: ئەردۆغان ڕۆحی نەژادپەرستی تورک پێش دەخات، ڕووخاندنی پەیکەری کاوەی ئاسنگەر کە ئەفسانەیەکی کوردییە و سیمبۆلی ئازادییە هەر بەو مەبەستە ئەنجامدرا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin