Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەمریکا: لە منبیج ناکشێینەوە

2018-03-20 10:52:15



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پنتاگۆن لە بارەی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ داگیرکردنی منبیج ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشیاریدا: لە منبیج ناکشێینەوە، هێزەکانمان لەوێ دەبن و فەرماندەکانمان ئامادەکارییەکان دەکەن.

 

ئاڵبای ڕۆبێرت مانینگ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بارەی شەڕی عەفرین و هەڕەشەکانی سەر منبیج لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی هەفتانەیدا قسەیکرد و هەڵوێستی پیشاندا.

 

مانینگ وتی: شەڕی عەفرین دەرفەت دەداتە داعش کە خۆی رێک بخاتەوە و هێز بگرێتەوە، شەڕی عەفرین پێش ئەوەی زەمینەکانی هەستانەوەی داعش فەراهەم بکات دەبێت بوەستێندرێت.

 

وتیشی: پێمان ڕاگەیەندراوە، کە هاوکاری و یارمەتی پێویست نادرێتە ئەو هاوڵاتیانەی ئاوارەبوون، ئەوەش نیگەرانی کردووین.

 

پاشان هۆشداری دایە تورکیا لە بارەی هەڕەشەکانی بۆ هێرش کردنە سەر منبیج و، وتی: هێزەکان و سەربازەکانی ئەمریکا لە منبیجن، بۆ ئەوەی شەڕ ڕوونەدات فەرماندەکانمان لە ئامادەکاریدان.

 

لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە منبیج وتی: شتێکی وا لە ئارادا نییە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin