Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەورۆزی ئامەد بۆ عەفرینە

2018-03-20 10:36:52



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بەردان ئوزتورک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات بۆ بەشداریکردن لە نەورۆزی ئامەد دا بانگەوازیی خەڵکی باکوری کوردستانی کرد و نەورۆزی ئەمساڵی بە نەورۆزی بەرخۆدانی عەفرین ناوزەدکرد.

 

ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد بە دروشمی "نەورۆز بەرخۆدانە، لە دژی فاشیزم بەهاری گەلانە" ئەنجام دەدرێت، وابڕیارە سبەینێ لە ئامەد بە بەڕێوەبردنی مەراسیمێکی جەماوەری نەورۆز پیرۆزبکرێت.

 

بەردان ئوزتورک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات لە بارەی نەورۆزی ئەمساڵەوە دەڵێت: نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی عەفرینە، سوپای ناتۆ بە هەموو هێزییەوە عەفرینی کردووەتە ئامانج، ماوەی دوو مانگە کە چەتەکانی سوپای ئازاد هەوڵ دەدەن ئیرادەی خەڵکی عەفرین تێکبشکێن، حکومەتی تورک هەموو هێزی بەکارهێنا بۆ ئەوەی عەفرین داگیربکات.

 

وتیشی: بە ڕووخاندنی پەیکەری کاوەی ئاسنگەر ناتوانن گیانی کاوەکانی سەردەم لە ناو ببەن، لە کۆڵانەکانی عەفریندا هەزاران گەنج بە گیانی کاوەی ئاسنگەرەوە بەرخۆدان دەکەن.

 

ئوزتورک لە کۆتاییدا وتی: نەورۆز هەمیشە بەناو بەرخۆداندا تێپەڕبووە، ئەمساڵیش بە رۆحی بەرخۆدانی عەفرینەوە بەردەوام دەبێت، سڵاو لە خەڵکی عەفرین دەکەین، گەلەکەمان وەڵامی هێڕشکەرەکان دەدەنەوە، لەو چوارچێوەیەدا بانگەوازیی هەموو گەلەکەمان دەکەین کە لە نەورۆزی ئامە دا بەشداری بکەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin