Smiley face
Smiley face
Smiley face

میسر داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە شەرمەزار دەکات

2018-03-20 10:35:29



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر، ئیدانه‌ى داگیرکردنى عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپاى تورکیاوه‌ دەکات و دەڵێت: پێشێلکاریی سەروەریی سوریا جێگای قبوڵ نییە.

 

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت داگیرکاریی و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە کانتۆنی عەفرین بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، داگیرکردنی شاری عەفرین و پیشێلکارییەکانی تورکیای لەو شارە شەرمەزارکراوە.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تورکیا هاوڵاتیانی تووشی پەنابەریی کردووە و مەترسیی لەسەر دروستکردوون و بووەتە هۆی ئاڵۆزکردنی ڕەوشی مرۆڤایەتیی.

 

وەزارەتی دەرەوەی میسر، دەشڵێت: پێشێلکاریی لەسەر سەروەریی سوریا جێگای قبوڵ نییە و دۆخی سیاسیی ئاڵۆز دەکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی میسر جەختیکردووەتەوە، کە میسر بەردەوامە لە هەڵوێستەکانی بۆ چارەسەری سیاسیی لە سوریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێکهێنانی ئامانجی خەڵکی ئەو وڵاتە.

 

 

وەزارەتی دەرەوەی میسر، لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوای لە هێزە هەرێمیی و نیودەوڵەتییەکان کردووە، کە کاربکەن بۆ پێشخستنی هێڵی سیاسیی بۆ جارەسەرکردنی ئاڵۆزییە سیاسییەکان و پێشگرتن لە تێکچوونی ئاسایشی مرۆڤایەتیی.

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin