Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەکەمین گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

2018-03-20 10:26:34



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە دوای کردنەوەی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا، یه‌که‌مین گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وە به‌ره‌و عەمان ئەنجام دەدرێت.

 

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی خشته‌یه‌کی بڵاوکردەوە، کە له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی عێراقیه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێکردنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان.

 

بە پێی خشتەکە، وابڕیاره ئه‌مڕۆ ٢٠١٨/٣/٢٠ کاتژمێر ١:٣٠ ی پاشنیوه‌ڕۆ  یه‌که‌مین گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وە به‌ره‌و عەمان ده‌ستپێبکاتەوه‌، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که‌ سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی تر له‌ ئاماده‌کاری و ڕێکخستنه‌وه‌ی خشته‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانن که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دووباره‌ ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌.

 

جێگای باسە لە دوایی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ٢٥-٩-٢٠١٧ ئەمە یەکەمین گەشتە کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە ڕاستەوخۆ بۆ وڵاتان ئەنجامبدرێت، لە دوای بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی لەلایەن عەبادیەوە لە ڕۆژی چوارشەمە لە ١٤/٣/٢٠١٨.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin