Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەخۆشخانەکانی سلێمانی چۆڵکران

2018-03-20 10:13:14



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی سلێمانی بایکۆتکردنیان لە دەوام ڕاگەیاند و ڕایدەگەیەنن، تا دەسەڵات گوێمان لێنەگرێت ناچینەوە ناو نەخۆشخانەکان.

 

بەیانی ئەمڕۆ، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکانی سلێمانی لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گردبوونەوە.

 

پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەینن، لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبن تاوەکو دەسەڵات گوێیان لێدەگرێت، ھەروەھا دەشڵێن بۆ ڕوودانی ھەر کارێکی نەخوازراو ئێمە بەرپرسیار نین.

 

هاوژین عوسمان سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، بە ڕۆژنیوزی وت: ئێمە بایکۆتی دەواممان کردووە تاوەکو ١ی مانگی داهاتوو، تا دەسەڵات وەڵاممان دەداتەوە، هەروەها گروپێکمان دروستکردووە بۆ نەخۆشییە کتوپڕەکان، وەک سوتاووی و ھاتووچۆ و برینداری چەک و ئەو نەخۆشانەی کە بە ئۆکسجین دەژێنەوە، تاوەکو کەس نەمرێت.

 

 

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی، وتیشی: ڕووی دەممان دەکەینە ئەو پەرلەمانتارانەی کە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە مژدەی مووچەی بێ پاشەکەوتیان دەدایە تەندروستی و دەیان وت، کە ماوەی سێ مانگ بێ پشوو ژمێریارەکانی وەزارەتی تەندروستی خەریکی وردبینی بوون بۆ ئەوەی زوو مووچەکان بدرێت.
 

پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نیگەرانن لەوەی کە ئەو مووچەیەی لەلایەن بەغداوە نێردراوە بە پاشەکەوتەوە بەسەر وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە، کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مووچەی ھەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی بە بێ پاشەکەوت دەنێرێت.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin