Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف مانگرتن لەخواردن دەستیپێکرد

2018-03-19 20:32:24



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لەدژی کۆمەڵکوژکردنی گەلی عەفرین لەلایەن سوپای تورکەوە، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە و چالاکوانانی سیاسیی کورد لە ئەوروپا، مانگرتیان لەخواردن لەبەردەم بارەگای نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف دەستپێکرد.

 

ئەمڕۆ، لەبەردەم لەبەردەم بارەگای نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف-ی پایتەختی سویسرا، دژی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین، مانگرتن لەخواردن ڕاگەیەندرا.

 

فه‌یسه‌ڵ سارییڵدز، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، به‌ناوی چالاكانی مانگرتنه‌كه‌ لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیی پێشکەشکرد و وتی: به‌پێی لێدوانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین و نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین، ناوچە مەدەنینشینەکان به‌ فڕۆكه‌، تۆپ و تانك بۆردوومان کراون، به‌ سه‌دان سیڤیل به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ شه‌هید و برینداربوون.

 

 

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین بۆردومان كراوه‌ و سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی عەفرینیش‌ بڕاوه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاساكانی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان تاوانی جه‌نگه‌.

 

ئەو په‌رله‌مانتارەی هه‌ده‌په‌ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا له‌م قۆناغه‌دا له‌ به‌رامبه‌ر دڕندایه‌تیی بێده‌نگ مانه‌وه‌، به‌مه‌ش له‌ ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا سزا ده‌درێن.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin