Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌ولێر، بۆ به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى ڕوسیا خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

2018-03-19 16:02:26



ڕۆژنیوز - بڕیار محه‌مه‌د 


ده‌سته‌ی پیشتوانی له‌ عه‌فرین به‌ به‌شدارى چالاکوانان و ڕۆژنامه‌نووسان خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م کونسڵخانه‌ی ڕوسیا له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا.


ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌سته‌ی پشتیوانى له‌ عه‌فرین و به‌شێک له‌ چین و توێژه‌کانی شاری هه‌ولێر و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکوانان خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی ڕوسیا له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدا، خۆپیشاندانه‌که‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى پیرمان بۆ به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى ڕوسیا بوو.


عه‌لی مه‌حمود، چالاکوانی سیاسی یاداشتى به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌که‌ى له‌ به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى ڕوسیا خوێنده‌وه‌ تیایدا هاتبوو: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ هاتووینه‌ته‌ به‌رده‌م کونسڵخانه‌ی ڕوسیا بۆ شه‌رمه‌زارکردنی هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌وڵه‌تى ڕوسیا، که‌ له‌ ڕۆژئاواى کوردستان نیشانیدا دژ به‌ گه‌لی کورد.

 


ئه‌وه‌ش هاتبوو: به‌ ته‌نها ڕوسیا نا، به‌ڵکو ته‌واوی وڵاتانی دونیا له‌ ئاست ئه‌و هێرش و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی تورکیا بێده‌نگن و پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ ڕوسیا و وڵاتانی تر بێنه‌ده‌نگ و کۆتایی به‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی سه‌ر عه‌فرین بهێنن، چونکه‌ تورکیا ته‌نها به‌ داگیرکردنی عه‌فرین ناوه‌ستێت، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئاست هێرشه‌کانی هه‌روا بێده‌نگ بێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر باشوری کوردستانیش هه‌یه‌.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کرا: پێویسته‌ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست بن له‌ ئاست هێرش و په‌لاماره‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر گه‌لی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin