Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی لە کەرکوکە

2018-03-19 15:55:13



ڕۆژنیوز - هاوار ستار

 

هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی گەیشتنە کەرکوک و بەپێی زانیاریەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاهەنگەکانی ڕاپەڕین و نەورۆز لە شارەکە دەبن.

 

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ڕۆژنیوز، ئەمڕۆ هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی بە نزیکی ٣٠ هەمەر و پاچەر و بەسەرپەرشتیی و ئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگیی، چوونەتە شاری کەرکوک ولە ئێستاشدا لە نێو مەکتەبی سیاسی یەکێتی جێگیربوون.

 

هەر یەکە لە لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێمی کوردستان، و ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی لەکوبوونەوەدان.

 

ئەو سەرچاوەیە، کە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتییە، ڕاشیگەیاند: هاتنی ئەو هێزە و خودی لاهور شێخ جەنگیی لە ئێستادا روون نییە و نازاندرێت بەتەواوی بۆچی هاتوون، بەڵام مەبەستی سەرەکیان پاراستنی ئاهەنگەکانی یادی راپەڕین و نەورۆزە و سەردانی گەڕەکە کوردیەکان دەکەن.

 

هەر ئەو سەرچاوەیە وتیشی: مەبەست لە هاتنی ئەو هێزە تەنها پاراستنی هاوڵاتیانە و پەیوەندی بە شەڕ و ناکۆکیەوە نییە، چونکە بێکێشە هاتونەتە شارەوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin