Smiley face
Smiley face
Smiley face

فراکسیۆنی یەکێتی ئیدانەی بێدەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

2018-03-19 14:53:18



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان


فراکسیۆنی یەکێتی ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌کات و داواش له‌ نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بێدەنگی بشکێنن و بەهانای ڕۆژئاوا و سوریاوە بچن و سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی تورکیا دابنێن.


کەمێک پێش ئێستا، فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە: "دوو مانگی ڕەبەقە، عەفرین و گەلی رۆژئاوا، لەژێر بوردومان و پەلاماری دڕندانەی سوپای تورکیا و ملیشیا توندڕەوەکانی هاوپەیمانیدایە، کە جگە لە وێرانکردنی ژێرخان و سەرخانی شارەکە، سەدان هاوڵاتی سڤیل و بێگوناح، کە لەنێویاندا منداڵی ساوا و پیر و پەککەوتە هەیە، شەهید بوون و سەدانی تریش برینداربوون و هەزاران هاوڵاتیش ئاوارەبوون".


ئاماژەش بەوەشدراوە: "مایەی نیگەرانییەکی قوڵە، نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و زلهێزانی دنیا، لەبەرامبەر پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و پەیماننامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، دیسانەوە بێدەنگیان هەڵبژاردووە، لەئاست تاوانی جەنگ و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژیی هاوڵاتیانی عەفرین و ڕۆژئاوا و سوریادا بێ هەڵوێستن".


فراکسیۆنی یەکێتی ڕاشیانگەیاندوە: بە توندی ئیدانەی داگیرکردنی عەفرین و پەلامار و تاوانەکانی تورکیا و ملیشیا توندڕەوەکانی هاوپەیمانی دەکەین بۆ سەر رۆژئاوا و سوریا، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەکەین، بێدەنگی بشکێنن و بەهانای رۆژئاوا و سوریاوە بچن سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی تورکیا دابنێن و هاوکاری لێقەوماوان و ئاوارە و بریندارەکان بکەن و لێکۆڵینەوەی ڕاستەقینەش لە تاوانەکانی جەنگ و کۆمەڵکوژییەکان بکەن، کە ڕوویانداوە. 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin