Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕژاک: نەورۆزی ئەمساڵ دەکەینە درێژەدان بە تێکۆشانی ژنانی عەفرین

2018-03-19 11:44:36



ڕۆژنیوز ـ ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕژاک، ڕایدەگەیەنێت: پێویسته‌ ده‌نگمان له‌گه‌ڵ ده‌نگی به‌رخۆدانی گه‌ل و ژنانی عه‌فرین بکه‌ینه‌ یه‌ک و نەورۆزی ئەمساڵ بکەینە درێژە پێدەری تێکۆشانی ژنانی عەفرین.

 

ئەمڕۆ ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)، ڕاگەیەندراوێکی بە سەردێڕی "نەورۆزی ئەمساڵ دەکەینە درێژەپێدەری تێکۆشانی ژنانی عەفرین" بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: نه‌ورۆز بۆ گه‌لی میزۆپۆتامیا ڕۆژی به‌رخۆدانه و گه‌لی کورد به‌رده‌وام دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و به‌رامبه‌ر به‌ دڕنده‌یی و ئەو کۆمه‌ڵکوژییەی که‌ بەسەر گه‌لی کورد دا سه‌پاوه‌، سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و به‌رخۆدانی کردووه‌.

 

هەروەها هاتووە: ژنانی کورد هیچ کاتێک به‌رامبه‌ر به‌ زوحاکه‌کان سه‌ریان دانەنوواندووە و به‌ پێشه‌نگایه‌تیان له‌بواری نه‌ته‌وه‌یی دا گۆڕانکارییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له‌ هه‌موو جیهان پێشخست و ئه‌مه‌ش‌ بوو به‌ هیوایه‌ک بۆ هه‌موو ژنان.

 

هەروەها باس لەوە کراوە: پێویسته‌ له‌ پێناو خۆبه‌رێکخستن کردن دا پێکه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵبگرین و هه‌موو ئه‌و داگیرکاریانه‌ی، که‌ له‌ کوردستان به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد و به‌تایبه‌ت ژنانی کورد به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بڵێین به‌سه‌! با خاوه‌نداریه‌تی بکه‌ین له‌ به‌رخۆدانی عه‌فرین، له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری ژنانی عه‌فرین هاوده‌نگ بین و له‌ پاڵیان بین.

 

لە کۆتایشدا هاتووە: بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئەمساڵ بکه‌ینه‌ نه‌ورۆزی سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو گه‌لی کورد و گه‌لان، پێویسته‌ ده‌نگمان له‌گه‌ڵ ده‌نگی به‌رخۆدانی گه‌ل و ژنانی عه‌فرین بکه‌ینه‌ یه‌ک و گومانمان نه‌بێت له‌ یه‌کێتی و یه‌کگرتنمان و بۆ درێژه‌ پێدان به‌ ڕێگای شەهیدان، دەبێت ئێمه‌ی ژنان ئه‌رکی خۆمان پێک بێنین به‌ به‌رپرسیارییەتییەوە درێژه‌ به‌ به‌رخۆدانی ژنانی عه‌فرین بده‌ین.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin