Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، بێدەنگی حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شەرمەزار کرا

2018-03-19 12:14:09



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

لە گردبوونەوەیەکدا لە شاری سلێمانی، بێدەنگی حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ شەرمەزار کرا.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەپارکی نالی لە شاری سلێمانی، گرووپی دەنگی شەقام سەبارەت بە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بەیاننامەیەک خوێندرایەوە.

 

لوقمان عەلی، ئەندامی گروپەکە بەیاننامەکەی خوێندەوە کە تێیدا ھاتبوو: بەرخۆدانی شەڕڤانان لەڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەر لەشکرکێشی سوپای تورکیا فاشیست و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەوکوشتارانەی بەرامبەر ڕۆژئاوا دەکرێت، ئەوەیان ڕاگەیاند کورد خاوەنی زمان و خاک و فەرهەنگی تایبەت بەخۆیەتی، بەڵام دوژمنکاران پێی ڕەوا نابینن.

 

 

باس لەوەشکرابوو: دوای سەرکەوتنەکانی شەڕڤانان بەرامبەر بە داعش، ئێمە چاوەڕێ بوین پاداشتی کوردبکرێت، بەڵام نەک پاداشت، بەڵکو بێدەنگیان هەڵبژارد، وە ئیدانەی لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر عەفرین دەکەین و داوای یەک هەڵوێستی کوردان دەکەین بۆ بەگژداچونەوەی دوژمن.

 

لەکۆتای بەیاننامەکەدا هاتبوو: بێدەنگی حکومەتی کوردی لە ئاست ئەو کوشتارانەی کە دەکرێت لەعەفرین بەدرێژای مێژوو بۆیان شەرمەزارییە، ئەوەی عەفرین جیادەکاتەوە ئەوەیە ئەوان بەرخۆدان دەکەن، بەڵام بەداخەوە لەباشور خاکی کوردان (کەرکوک و شەنگال) لەلایەن کوردەوە فرۆشرا، بۆیە چاوەڕوانی هەڵوێستیان لێ ناکرێت.

 

هەر لە گردبوونەوەکەدا بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ شەرمەزار کرا، لە ئاست ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە عەفرین دەکرێت.

 

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin