Smiley face
Smiley face
Smiley face

قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسى له‌سه‌ر عه‌فرین و نەورۆز ئه‌نجامدا

2018-03-19 12:11:23



ڕۆژنیوز - ئاشتى ئه‌حمه‌د


ڕه‌مه‌ک ڕه‌مه‌زان قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و جینۆسایده‌ى له‌ عه‌فرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کاروچالاکییه‌کانمان ڕاگرتووه‌.


پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ بیناى قائیمقامییه‌تى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسیدا، قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ باسى ڕه‌وشى عه‌فرین و کاروچالاکییه‌کانى خۆیانى بۆ نه‌ورۆز کرد.


ڕه‌مه‌ک ڕه‌مه‌زان وتى: وه‌ک لیژنه‌ى باڵاى ئیداره‌ى چه‌مچه‌ماڵ هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کمان بۆ ئه‌نجامدانى چالاکییه‌کان به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌ کردووه‌، به‌ڵام وه‌ک هاوسۆزییه‌ک بۆ ئه‌و جینۆسایده‌ى له‌ عه‌فرین ئه‌نجامده‌درێت چالاکییه‌کانمان ڕاگرتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکى ئازاده‌ به‌شدارى نه‌ورۆز بکات و ئاگرى نه‌ورۆز بکاته‌وه‌.


وتیشى: ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێدا پێیان باشبووه‌ ئاهه‌نگ نه‌که‌ن، به‌هۆى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ى له‌ دژى گه‌لى کورد له‌ عه‌فرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چونکه‌ هه‌مووان دژى شه‌ڕین و له‌گه‌ڵ ئاشتیداین و ده‌مانه‌وێت هه‌مووان به‌یه‌که‌وه‌ ئاهه‌نگى نه‌ته‌وه‌یى بگێڕین.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin