Smiley face
Smiley face
Smiley face

دهۆک، لە ڕووداوێکدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

2018-03-19 12:00:28



ڕۆژنیوز - سعود شای گۆران


لە سنووری پارێزگای دهۆک، دوای ئەوەی دوو ئۆتۆبێل پێشبڕکێ دەکەن، لە هاوڵاتییەک دەدەن و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات، شوفێرەکانیش هاڵهاتوون و دەستگیرنەکراون.

 

شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای شاروچکەی ئاکری ـ ناحیەی روڤیا، لە پارێزگای دهۆک، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

موقەدم ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهوک بە روژنیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر10ی شەوی ڕابردوو دوو ئۆتومبیڵ لە جوری کامری وBMW ، پێشبرکی دەکەن و کەسێک لەسەر ڕێگای ئاکرێ نزیک مەفرەقی "ناحیەی گرەسێن" لەسەر شاقەمەکە بووەو ئۆتۆمبێلەکان لێیان داوەو دەستبەجێ گیانی لەەستداوە.

 

وتیشی: ئۆتۆمبێلەکان هەڵهاتوون و تا ئێستا کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin